統計 記事 518,484 画像 105,322 書籍 19,454 関連ファイル 97,498 Video 1,395
|
グループ: 詩 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
ランキングアイテム |
|
優秀 |
非常に良い |
平均 |
悪い |
悪い |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
وێنه
گەڵاڕێزان هاتەوە
ناخی باخی گرتەوە
گەڵای زۆری وەریون
سینگی باخی پۆشیون
تاو ناتاوێ شنەی با
بە ئەسپایی دەیانبا
خۆری بێ تینی سەر دێ
وەک ڕێبوارێ ماندوو بێ
وردە وردە دێتە خوار
ئەنیشێتە سەر کۆسار
دیسان بە لوتکەی کێوا
رێ دەکەوێ بەو دیوا
باخەوان کز و تەنیا
لە سەر ئاوی کانیا
دەستی پیر و لەرزۆکی
داناوەتە سەر چۆکی
بە شوێن بیری پڕ داخا
چاوی دەکشێتە باخا
دارێکی وشک و مردوو
لانەی مەلی کۆچ کردوو
نە سەوزایی نە سێبەر
نە ئاهەنگی پەلەوەر
لە بیری نایە هەرگیز
گەڵاڕێزانی پاییز
وا دڵپڕی کردبێ
ناخی گیانی گرتبێ
جارێ سەری دائەخا
سەرنجی کانی ئەدا
ئاوێنەی ڕووناکی ئاو
وێنەی دێنێتە بەرچاو
وێنەی پیر و زەردی خەم
پڕ چین و خەتی ماتەم
وێنەیێ پەژارە دیو
وێنەی گوڵێ هەڵوەریو
فرمێسکی ژینی تاڵی
دێنێتەوە خەیاڵی
ئەوسا بەهاری بێ تین
ئێستا پاییزی خەمین
گاڵاڕێزانیش ئەڕوات
هاکا بەهارێ تر هات
تەنیا ژینی من وایە
ئیتر بەهاری نایە
کەم کەم فرمێسکێ ئەتکێ
ئاوێنەی کانی دەشکێ
لە چۆڵی باخا جار جار
گەڵای زەردێ دێتە خوار
لە گەڵ ئاوی کانیا
رێ دەکەوێ دڵنیا
باخەوان سەر دائەخا
سەرنجی وێنەی بدا
ئاوی کانی شێواوە
وێنەی تێدا نەماوە
لە چۆڵی باخا جار جار
گەڵای زەردێ دێتە خوار
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1] この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) !
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! このアイテムは1,010表示された回数 HashTag 関連ファイル: 1 リンクされたアイテム: 41 レコードのプロパティ Technical Metadata この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました! は、 ( زریان سەرچناری ) 23-07-2022上で追加しました Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 23-07-2022 最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 23-07-2022 URL このアイテムは1,010表示された回数 Attached files - Version タイプ |
Version |
| | | |
エディタ名 |
写真ファイル |
1.0.1 | 40 KB |
| |
23-07-2022 | زریان سەرچناریز.س. |
|
|