جوابی دوور درۆیە
گواستنەوەی پەیامی زارەکی، قسە و ئاخاوتن و وەڵام و وەڵامکاری لە نێوان ناوچەکاندا، دەماودەم لە مرۆڤێکەوە و بۆ مرۆڤێکیتر ڕۆیشتووە، ئه و دەماودەمەش لە ئاخێوەری یەکەمەوە تا دوا کەس کە وەریدەگرێت بە تەواوەتی دەشێوێنرێت و هیچ پەیوەندی بە پەیام و وەڵامە ڕاستەقینەکەوە نامێنێت وەکو ئه و بەردەی کەشکاری لەلاپاڵی شاخەکانەوە ڕایدەماڵێت تا دەگاتە پێدەشت و دەڵتا یان دەبێتە گەردیلەی خاک یان دەبێتە خڕکەبەردی چەو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ هەموو ئه و جواب و وەڵامانەی کە لەدوورەوە دێن و دەماودەم دەگوازرێتەوە تا دەگاتە شوێنی مەبەست دەشێوێنرێن دەوترێت: جوابی دوور درۆیە.[1]