دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی کوردی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە و هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەم و هیوای خۆشی و کامەرانیان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت.
مسعود بارزانی
29ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی
20ی ئاداری 2022ی زایینی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!