دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەژاک:
دەستپێکی نەورۆزی بەرخۆدان، ئازادی و دیموکراسی لەهەموو گەلان و بەتایبەتی گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین. نەورۆزی ژیانەوە و دەرکەوتن و ڕوناکی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو بووە و ئەمڕۆکە ئەم بزوتنەوە پیرۆزە، درۆشمی ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلی کوردی گەیاندووەتە ئاستی لووتکە و ڕای گشتی جیهانی.
لەساڵی نوێدا؛ نەورۆزێک پیرۆز دەکەین کە دەیان ساڵە بەهۆی زۆربوونی زۆڵم و زۆری لەبەرامبەر بەگەلەکەمان، ئەم جەژنە هەموو ساڵێک بووەتە بزوتنەوەیەکی پێشاهەنگ بەرەو بڵاوبوونەوەی ئازادی و دیموکراسی و دەسکەوتگەلێکی زۆری تێکۆشانی بۆ گەلەکەمان ئافراندووە. هەرساڵ گەلەکەمان بزوتنەوەی یەک ساڵەی بەرخۆدان و مانەوە لەبەرامبەر بە ڕژێمە فاشیست و داگیرکەرەکانی سەر کوردستان لەنەورۆزدا و بۆ تێکۆشانێکی نوێ و لەرێگەی پاراستنی شۆناس و هەبوونی مرۆڤی خۆی، سۆز و پەیمان نوێ دەکاتەوە. لەساڵی 1400 هەتاوی بەرابەر بە 2022ی زایینی، ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری ئێران سەرەڕای سەرکۆتی هەمەلایەنە، جارێکی تر لەبەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئازادیخواز و دیموکراسی خواز بەدەست بەتاڵی مایەوە.
گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش ساڵێکی تری بەخۆڕاگریەکی بێ وێنە لەدووی خۆی هێشتەوە و داواکاریە مافداریەکانی کە سەرلەنوێ سەدەیەکی نوێیە لەنەورۆزدا دووپات دەکاتەوە و دەنگی هەڵدەبڕێت. نەورۆزی گەلەکەمان لەگەڵ هەموو سیمبۆلە پیرۆزەکانیدا بووەتە گەورەترین تێکۆشانی بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی لەهەرچوار بەشی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین. هەموو پێکهاتەکان و چین و توێژی گەلەکەمان بەپێشەنگی لەم نەورۆزدا، نەورۆزیان خستووەتە خزمەتی بەدەستهێنانی مافە سروشتیەکان بۆ گەیشتنە ئازادی و دیموکراسی. نەورۆز بەبێگۆمان تەنیا بزوتنەوەیەکە کە بەهۆی بەشداربوونی دیموکراتیانەی گەل، گۆڕەپانەکان دەخاتە دەستی گەلانی ئازادیخوازەوە. ڕژێمی دیکتاتۆر و فاشیستی ئێران بەهەموو زەخت و زۆر و گۆشارەکانیەوە لەبەرامبەر بەگەلەکەمان، بەڵام نیتوانیووە ئەم بزوتنەوەیە کۆنترۆڵ بکات. پێکهاتەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکرێکاران، مامۆستایان، ڕۆشنبیران، ژنان و گەنجانەوە بگرە، هەموویان ساڵی 1400ی هەتاوی دەکەنە ساڵی بەرخۆدان و مانەوەی بزوتنەوەی ئازادیخوازی و دیموکراسیخوازی لەبەرامبەر بە سیستەمی زۆڵم. نەورۆز بزوتنەوەی گەورەی یەکساڵە بەرخۆدانی گەلانە.
بەهۆی هەڵکەوتەی تایبەتی جۆگرافی گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ئەو زۆڵم و زۆرداریەی لەبەرامبەری بەرێوە دەچێت، نەورۆز بووەتە سیمبۆلی ئازادی و بزوتنەوەی ژیانەوە تێکۆشانی گەل لەبەرامبەر بەهەرچەشنە کۆمەڵکۆژیەکی وەحشیانە. بۆیەش واتا و چەمکی جەژنی نەورۆز بۆ گەلی کورد زۆرتر لەجەژنێکی ساکار و ئاسایی و ڕاستەراستە پەیوەستە بە هەبوون و ئازادی گەلەکەمانەوە. گەلی کورد لەساڵانی ڕابردووەوە تا ئێستاکە توانیوویەتی گۆڕەپانەکە لەدوژمن تەنگتر و تەنگەتاوتر بکات و بەشۆناسی مافدارانەی خۆی هەر ڕۆژێکی ساڵ بکاتە ڕۆژی بەرخۆدان و نەورۆز.
وەکو پارتی ژیانی ئازادی کوردستانپەژاک سەرەڕای دووبارە پیرۆزبایی لەگەلی کورد بەگشتی و بەتایبەتی گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدان، هێزەکانی گەریلا و ئازادیخوازان، لەو قەناعەتەداین کە گەلەکەمان لەساڵی داهاتوودا، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لەبەشداری هەمەلایەنی خۆیان لەگۆڕەپانەکاندا، بگەێننە ئەنجام و سەرکەوتن. دروشمینەورۆز سیمبۆلی یەکیبوون، ئازادی و ژیانی هاوبەشەیە، دروشمێکی واتادار بۆ هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێرانە. داوا لەهەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەتی گەنجان، ژنان، مامۆستایان و کرێکاران دەکەین لەم قۆناخە مێژووییە گرنگەدا بزوتنەوەی نەورۆز بگەێننە لووتکە و ئاگری بزوتنەوەی ئازادی لەگۆڕەپانەکانی نەورۆزدا بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان داگیرسێنن. بزوتنەوەی نەورۆز، بزوتنەوەی یەکێتی گەل و گەریلا، ڕێگای شەرەف و ئازادییە. مانەوەی گەلی کوردی پێشەنگە لەساڵی نوێ و بەهاری ئازادییە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!