دەستی شەنێی هەیە
وتراویشە: بەبای دەکات یان دیسان بەبای کرد ئه و ئیدیۆمە لە بەباکردنی خەرمانەوە هاتووە بۆ جیاکردنەوەی کا و دان بە ئامێری(شەنە) ئه و کارە دەکرێت ئەگەر بایەکە شەماڵ بێت نەوەک هوڕە و گڕە و ڕەشەبا چونکە زیان دەبێت بۆ خەرمانەکە، ئه و کارەی وەرزێری کورد بەباکردنی کا و کۆت و خەرمان بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێکی درۆزن و دەوترێت: دەستی شەنەی هەیە واتە: دەزانێت بەبای بکات و دەستی بەدرۆیانکردووە.[1]