جۆری وشە: چاوگ
واتا: تەڕی ئارەق لە ئەندام دەرکەوتن.[1]
ئارەق دەردان/areq derdan: کتن: (ئارەق+ دەر+ دان) ئارەق ڕشتن، ئارەقکردن: کاتێک کە پلەی گەرمی لەش بەرزدەبێتەوە، لووەکانی ئارەقەدەردان دەکەونە کار و ئەو ئارەقە لە لەش دەچێتە دەرەوە، و لەگەڵ خۆی گەرماییەکە دەبات و برێک ڕێژەی خوێش لە لەش ناهێلێت. جا بۆیە مرۆڤ پێویستە خۆراکی بە خوێ بخوات بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە لەشی دروستبێت. وە هەندێک جاریش ئارەقە دەردان بە هۆی نیگەرانی و نائارامی باری دەروونی یەوە دەبێت. [2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!