ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,681
画像 105,501
書籍 19,445
関連ファイル 97,473
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
جادووی زمان و جێندەری زمانەوانی
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جادووی زمان و جێندەری زمانەوانی

جادووی زمان و جێندەری زمانەوانی
جادووی زمان و جێندەری زمانەوانی
کورتە وتارێکە لە دابڕینی جێندەر لە زمان دەدوێت
#سەلام ناوخۆش#

دەروازە
زمان لە بنەڕەتدا سروشتییە، سیستەمکارییە، بە واتای لە بنەڕەتدا ” وشە ” موڵکی تێکست و کۆنتێکست بوو، نەک سیاسەت. لە جیهانی ئەمڕۆ دا سیاسەت هەژموونی بە سەر هەموو شتێکدا داگرتووە، بە واتای زمان لە زمانەوانی قسەی لە سەر ناکرێ، بەڵکو هەندێ وشەی بە سیاسیکراودا، بوونەتە ناسنامە بۆ قسەکەر، جاران لە قۆناغی کشتوکاڵی یا دەرەبەگی، بۆ نموونە، کە دەوترا :
لق، بیرت بۆ لقی دار دەچوو
مەڵبەند، بیرت بۆ دەڤەرێک، ناوچەیەک وەک مەڵبەندی زرارەتی، خۆشناوەتی دەچوو
مەکۆ : بیرت بۆ حەشارگەیەک دەچوو کە ” ئەشقیاکان “خۆیان لێ شاربێتەوە، ئەمڕۆ لە زەمەنی سەرمایەداری شار، زێدە واتا، واتای حیزبیان وەرگرتووە.
لە حکومەتی کوردیدا 1992-2018 هەندێ لە وشەکان سیما و ئەدگار و هەتا شوناسی جێندەریان وەرگرتووە.
لەم وتارەدا قسە لە سەر هەژموونی سیاسەت، لە فۆڕمی جێندەر لە سەر وشە دەکەین.

وشە : سیستەم و جیهانی بەرائەت و
ئیقاعی شیعری و ناسکوێژی
وشە وەک منداڵ وایە زۆر حەزی بە سیستەمکارییە، چونکە زمان لە بونیاتگەری دا خۆی سیستەمە، داشەکانی وەک داشی شەترەنج وان هەموو پێکەوە گرێدراون، هەر جوڵەیەک دەبێتە هۆی گۆڕانکاری.1
ئه و سیستەمکارییە لە ئینگلیزی پێی دەڵێن ” ئەنالۆجیست ” پێچەوانەی ئەنۆمالیست. 2
فێمینیزم بە بیانووی هەبوونی پیاوسالاری یا نێرسالاری لە خودی وشەکانیشدا دەیەوێ ئه و سیستەمکاری بشکێنێت و دووبارە زمان پاکبکاتەوە لە هەژموونی نێر. هەموو خەمی فێمینیزم بریتییە لە بە کۆتزانینی ئایین، کۆمەڵگا، پیاو …هتد بۆیە دەیەوێت ئەوانە هەموو بشکێنێت و بە دڵی خۆی بنیاتیانبنێتەوە.
کەس نکووڵی لەوە ناکات هەندێ وشە بەرهەمی قۆناغێکی کۆمەڵایەتین، پیاو بۆ نموونە لە سەردەمی دەرەبەگایەتی ئەوروپی و کوردیدا کاراکتەری یەکەم بووە، هەندێ وشە بە هۆی ئه و کارانەوە دروستبوون و بوونە لێکسیۆنێک لە فەرهەنگدا.

تراسک و مەیبلین 2000، ل140 لە ژێر ناونیشانی لاوەکی سێکس لە زمانsexism in language دەڵێن : ئێمە لە ئینگلیزی ئێستا هەوڵدەدەین هەندێ ڕێگای کەم-سێکسیی لە ئاخاوتن و نووسین بدۆزینەوە،
وشە و فرێزی نوێ دوور لە سێکس دابڕێژین، بۆ نموونە
وشەی کۆن وشەی نوێ واتا
Letter carrier postmanپۆستەچی
Chair chairman سەرۆک
Firefighter firemanئاگر کوژێنەوە”
فیمینیستەکان زۆر بە وشەی” پیاو” قەڵس دەبن، بۆیە هەوڵدەدەن هەموو ئه و وشانەی وشەی man پیاویان پێوەیە لە زماندا نەهێڵن. لە زمانی ئینگلیزی هەندێ وشە هەن هەر کە لە زمانی تر وەرگیراون یان هەر خۆیان ئه و ڕێنووسەیان هەیە. زۆرێک له و وشانە لە کۆندا تایبەت بووە بە پیاو، بۆیە وشەی man یان بۆ زیادکراوە، وەک
Clergyman , policeman , chairman , fireman , postman , man of arms , man of letters , man of means , man-eater , man-made , man of war
لە تاوتوێکردنی هەندێ ماستەرنامەدا لە زانکۆی دهۆک وا ڕێککەوتووە سەرۆکی لێژنەکە ئافرەتێک بووە، ناچار وشەی chairman ” سەرۆک ” گۆڕیوە بۆ chairperson or chair.
ئه و جۆرە گۆڕانکارییە سروشتی زمان دەشێوێنێت، چونکە مەرج نییە ئەوەی ئه و کارانە دەکات لە ڕەگەزی نێر بێت، بۆ نموونە spokesman …” وتەبێژ “.
لە لایەکی تر دا، لە کوردیدا هەندێ وشەی داهێنراون لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە جوانن هەروەها بە ئەدەبیانە ئاماژەی جێندەریان لێکراوەتەوە، بۆ نموونە پێشتر پیاو دەیگوت :
-ئەم حورمەیە ژنمە، دایکی منداڵەکانمە، ژنکا منە.
هەروەها ژن لە ناساندنی پیاوەکەی دەیوت :
ئەم پیاوە مێردمە، زەلامێ منە، سەرداری ماڵەوەیە باوکی منداڵەکانمە.
بۆ ئەم دوو وشەیە ژن و مێرد کە هەڵگری جێندەرن، وشەیەک بۆ هەردووکیان لە خودی زمانی کوردی هەیە :
هاوسەر \ هاوژین \ هەڤژین
ئەمە ڕێک وەک ئەوەی قورئان وایە. لە قورئاندا جیاوازی مۆرفۆلۆژی لە نێوان ژن و مێرد ناکرێت، واتە زوج و زوجة نییە، بەڵکو بۆ هەردووک وشەی زوج \ هاوژین \ هەڤژین هەیە.
فێمینستەکان دەستبەرداری پیاو نابن، بەڵام پێیان خۆشە ڕکابەری بکەن لە مافدا نەک لە ئەرکدا. فێمینستەکان بە ڕەخنە لە ڕەگەزی نێر دڵیان ئاو ناخواتەوە، سنوور دەبەزێنن و قسە لە سەر زاتی خوداش دەکەن، دەڵێن : بۆچی خودا وەصفی خۆی بە ” هو ” دەکات، کەواتە نێرسالاری لە دەقی قورئانیش هەیە.
لە گوندا، کەلتووری دێهاتدا یا لە ئەدەبی ڕۆمانسیدا، وشە ئیقاعی شیعریی هەبوو، نەک جێندەریی. جەبار 2009 چەندان دەقی شیعری دەهێنێتەوە، کە هەڵگری ئیقاعی شیعریین وەک ئه و دەقەی گۆران:
قژ کالی، لێو ئالی، پڕشنگی نیگا کاڵ


وشەکانم
گەڵای داری گریانم
لە شەقامی شارەکەما
ڕێبوارێکی وێڵە بە دوای یارەکەما
هەندێ کۆپلەی تر هەن، نەک هەر ئیقاع نابەخشن، بەڵکو واتا و چێژیشیان نییە، بۆ نموونە
تای مەمکان لەبەردان
مووی نەخۆشەکان گۆرانی
ڕۆناکی هێسکان ساقۆ3
هەندێ وشە هەڵگری تابۆی ئایینی، کۆمەڵایەتی هەتا خودی زمانەوانین، لەبریتی ئه و نالەبارییە جڤاکی و زمانەوانییە لە کوردیدا ناسکوێژی هەیە. شکور مستەفا 2010، ل62 به و دەربڕینە دەڵێت : قسەی بە نەزاکەت…کورد لەبریتی بڵێت:
فلانە کەس مرد..دەڵێت : خوا بردیەوە، بە جێگەی هەقی گەیشت، کۆچی دوایی کرد.
یان لە بریتی برسیەتی دەڵێ : دەمی بە قوتەوە گرتووە 4
جێندەری سروشتی و جێندەری زمانەوانی
لە بریتی پارێزبەندی وشە لە بە سیاسی کردن و بە مێکردن و کوشتنی ئیقاع و ناسکوێژی تیایدا، پرسێکی تری خەتارناک هەیە، ئەویش تۆمەتبارکردنی زمانە بە نێرسالاری.

فێمینیستی کوردی ئامانجی ستراتیژی بریتییە لە بە کۆتزانینی ئایین بە تایبەتی ئیسلام، بە باوەڕی خۆیان ئایین کۆتێکە لە بەردەم حەزی مێ و ئازادی مێ، لەمەش زیاتر خودی زاتی خودا بە کارەکتەری ” نێر ” وێنادەکەن، چونکە لە قورئاندا بە ” هو ” هاتووە. فائز2015، ل102 باوەڕی وایە لە هیچ کتێبێکی سۆسیۆلۆژیدا چەمکی وەک پیاوسالاری یا ژنسالاری نادۆزیەوە، چونکە تیۆرەکە هیچ پەیوەندی بە کۆمەڵناسی و ئەنسرۆپۆلۆژی وەنییە، بەڵکو بڕیارێکی ئایدیۆلۆژی چەپیە.5
هەر له و ڕوانگەوە زۆربەی فێمینستی کوردی هەڵگری پەتای ئایدیۆلۆژین، نەک بەڵگەی کۆمەڵناسی، هەربۆیە کار لە سەر هەڵوەشاندنەوەی چەمکی ” نێرسالاری ” یا ” پیاوسالاری ” دەکەن. کەس نکوولی لەوە ناکات لە کۆمەڵگای دەرەبەگی و توێژی سیاسی پیاو زۆربەی کایەکانی کۆمەڵگای داگرتووە. ئه و پەڕاوێزخستنەی کاراکتەری مێ لە دامودەزگاکاندا لە سەر بنیاتی ڕەگەز، مێبوون، کاری لە سەر ناکرێت، بەڵکو ملکەچی چینایەتی کۆمەڵایەتی و سیاسییە. ئه و ئافرەتانەی لە چینی سەرەوەن یا لە ماڵباتێکی سیاسیین، زۆرکات لە سەرەوەی ڕەگەزی پیاون، بۆ نموونە لە کۆمەڵگای کوردی ئافرەتانی وەک خانزادی میری #سۆران#، عادیلە خانمی دایکی هەردوو شاعیری بەناوبانگ ئەحمەد موختار بەگی جاف و تاهیر بەگی جاف بۆ تەمەنێک ململانێی لەگەڵ شێخ مەحموود دەکرد هەروەها زۆر دبلۆماسیانە شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە ماڵی خۆی دەرکرد 6 هەروەها کەسێکی وەک حەپسەخانی نەقیب بە قەد سەدان پیاو ناوبانگی هەیە…
ئه و تێکەڵکردنە لە نێوان جێندەری ڕەمەکی (سروشتی) و جێندەری زمانەوانی، فێمینیستە کوردەکانی بە ئاراستە و ئاقارێکی ترسناک دابردووە.
جێندەری ڕەمەکی و جێندەری زمانەوانی تەواو لە یەک جودان. زمان جیایی یەکێ لە ئایەتەکانی خودای گەورەیە، تەنها ئەوانەی يتفکرون , اولوالباب لە شتة پەنهانەکانی گەردوون، یەکێ لەوانە جادووی زمان دەگەن، وەک دەفەرموێت:
ۆمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْضِ ۆاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِکُمْ ۆأَلْۆانِکُمْ إِنَّ فِي ذَٰلِکَ لَآيَاتٍ لِّلْعَالِمِينَ (22 الروم)

جا بۆ ئەوەی بە دروستی لە جیاوازی ئه و دوو چەمکە بگەین، نموونە لە چوار زمان دەهێنینەوە.
دەیڤید کریستال 1992، ل151 باسی دوو جۆری جێندەر لە کۆمەڵگا و زمان دەکا، ئەوەی کۆمەڵگا بە جێندەری سروشتی ناودەبات وەک سێکسی جیا : مێ، نێر، نێرەموک ئەویتریان جێندەری ڕێزمانی وشەیە کە پەیوەندیەکی ڕێزمانی لە نێو بەشهکانی ئاخاوتن دەردەخات 7
له و زمانانەی پڕ جێندەرن وەک زمانی فەرەنسی و زمانی عەرەبی و بنزاری بادینی کوردییە. مۆگەر1981 دەربارەی زمانی فەرەنسی دەنووسێت : لە زمانی فەرەنسیدا ئه و پەیوەندییە ڕێزمانیە هەر تەنیا وشەکان نییە، بەڵکو ئه و پەیوەندییە ڕێزمانییە لە نێوان ئامرازی ناسین و نەناسین هەیە، چونکە ئه و ئامرازانە هەڵگری جێندەرن، بۆ نموونە le \ la) وەک دوو ئامرازی ناسین) جێندەری وشەی پاش خۆیان دیاردەکەن هەروەها هەردوو ئامرازی نەناسین، نەکرە un\une جێندەری وشەی پاش خۆیان دیاردەکەن 8. ئه و جێندەرە زمانەوانییە تەواو پێچەوانەی جێندەری ڕەمەکییە، چونکە هەبوونی ئه و ئامرازە جێندەریانە بە هیچ جۆرێک نابنە هۆی ئەوەی وشەی پاش ئەوانە هەڵگری هیچ جێندەرێک بن. دەیڤید کریستال لە هەمان کتێب و لاپەڕەدا چەند وشەیەک دەهێنێتەوە، کە هەڵگری جێندەری ڕەمەکی، بێ لایەنن، هەرچەند ئامرازی جێندەریان لەگەڵ بەکاردێت :
La gare , la cravate , le tableau , le couteau
وشەکان هیچ پەیوەندیان بە سێکسەوە نیە، چونکە واتای ئه و چوار وشەیە واتای دەرەوەی سێکسن : وێستگە، بۆینباغ، تابلۆ، چەقۆ. مۆگەر، جگە لەوەی چەندەها وشەی ئەوها دەهێنێتەوە، لە کۆکردنەوە ئامراز و وشەکەش لە جێندەر دەبنەوە، بۆ نموونە
تاک\ جێندەری نێر :
Un oiseau , un bateau , un livre , un manteau
تاک \ جێندەری مێ :
Une table , une jambe , une main
لە کۆکردن un \ une دەبنە des جێندەر نامینێت :
Des bateaux , des manteaux
Des tables , des jambs
هەردوو ئامرازی ناسین le\ la کە بە تاک دێن هەڵگری جێندەری جیان، بەڵام لە کۆکردن جێندەریان نامێنێ لە فۆڕم و واتادا و دەبنە les :
Le livre +pluriel = les livres
La table + pluriel= les tables
لە زمانی ئینگلیزیدا وا زەن دەبردرێت she\ he جێندەر لە ئینگلیزی پیشان دەدەن، بەڵام لە هەموو کاتێکدا پەیوەندی بە جێندەرەوە وەنییە، بەڵکو ئەمە جۆرێکە لە جادووی زمان. هەردوو وشەی baby u ship پێچەوانەی بیرۆکەی جێندەرن :
وشەی baby لە فەرهەنگی مێریەم وێبستر ئەوها پێناسەکراوە :
a.an extremely young child : infant

ساوا \ مەلۆتکە \ زارۆک
b. an extremely young animal : He is the baby of the family.
بەچکە \ فەرخە
In slang means “ girl ‘ and ‘ boy ‘ : girl , oh my baby.
Boy : Hey baby , nice car.
لە سلانگدا بە واتای کچ و کوڕ دێت9
جگە لە وشەی بێیبی چەندەها وشەی تر وەک
Ship , country , car , vessel , vehicle ….
ئاماژەیان پێکراوە She کە هیچیان هەڵگری سێکس نیین، بەڵام بە
A ship is called a she because there is always a great deal of bustle around her; there is usually a gang of men about;
But seriously: why are ships and countries (and sometimes cars and other vessels and vehicles) often referred to with the feminine pronoun?10
زمانی ئینگلیزی زمانێکی دوورە جێندەرە، دەیڤید کریستال 1992، ل151 دەنووسێت : ئینگلیزی تەنها جێندەری ڕەمەکی نەک جێندەری زمانەوانی هەیە هەردوو ڕاناوی he \ she تەنها ئه و کاتە بەکاردێن کە ئاماژە بۆ مێ و نێر دەکەن ” 11
وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد لەوەندەش، حاڵەتی شاز هەیە بەوەی دوو ڕاناوەکە پەیوەندیان بە ڕەگەزە نییە.
زمانی قورئان زیاتر هەڕەشەی جێندەری لە سەر –ە، زمانی قورئان کە بە ” لسان عربی مبین ” لە قورئان ئاماژەی پێکراوە، هەندێ دیاردەی دژە عەرەبی تێدایە، وەک جێندەری سروشتی فەرق لە بەینی زوج\زوجة نحل\ نحلة…هتد ناکات، زوج بۆ هەردوو ڕەگەز، نحل لە فۆڕم نێرە کەچی فرمانەکانی ئایەتەکە هەموو فرمانی فۆڕمی مێن :

(ۆأَوْحَی ڕَبُّکَ إِلَی النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا ۆمِنَ الشَّجَرِ ۆمِمَّا يَعْرِشُونَ ثُمَّ کُلِي مِنْ کُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُکِي سُبُلَ ڕَبِّکِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْۆانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِکَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَکَّرُونَ) [النحل: 69].
فێمینستەکان ئاماژە بە هەبوونی چەند فۆڕمێکی مێینە وەک -…ة، هذا \ هذە دەکەن. با بزانین ئەوانە هەردەم لە جێندەر جیایی دەکەن.
لە هەندێ وشەدا …ة ناوی نێر دەکاتە مێ، وەک

مخلص —-مخلصة، ساکت ساکتة، مۆمن—-مۆمنة، جمیل –جمیلة
بەڵام ئەم …ة لە هەموو حاڵەتێکدا گوزارشت لە مێبوونی وشە ناکات، بۆ نموونە
ابواب مغلقة، کتب جیدة، أراء قیمة، بلدان جمیلة…هتد ئه و وشانە کە لە حاڵەتی تاکن، خۆیان بێ لایەنن، بەڵام لە فۆڕمدا نێرن و گوزارشت لە نێربوون دەکەن، وەک
هذا الباب، هذا الکتاب، هذا ڕأی، هذا بلد
دووەم هذا \ هذە لە هەموو حاڵەتێکدا ناوی نێر و مێ یان لە دوا نایەت، لە نموونەی خوارەوە
هذا الولد …هذە الفتاة
بەڵام له و وشانەی خوارەوە، ناوی دوای هذا \ هذە ناوی بێ لایەنن، وەک
هذا جبل
هذە غابة
لە لایەکی تر لە هەندێ شوێن لە دوای(هذا) ناوێک دێ هەڵگری (…ة) وەک ئایەتی 98ی سوڕەتی کهف
قال هذا ڕحمة ڕبی
فێمیستی کوردی بە قسەکردن لە سەر ناوەکان ڕاناوەستێ، دەمدرێژی لە سەر زاتی خوداش دەکات و دەڵێت خۆی بە (هو) دەناسینی : قل هو الله احد
لە جێندەری زمانەوانی لە بریتی ناوی بێلایەنیش..هو بەکاربێت،
باب مغلق : هو مغلق
کەواتە وەک فائیز 2015، ل93-237 دەنووسێت : چۆن قەفەسی پیاوسالاری، قەفەسی کولتوور و داب و نەریت و قەفەسی ئایین، بانگاشەی پلە نزمی ژن هەرەسی هێنا 12، ئەوهاش لە جێندەری زمانەوانی زیاتر هەرەس دێنن.
لە بادینیدا هەردوو پاشگری(…ا، …ێ)، هەندێ جێناو، وەک (وی \ وێ)…هتد گوزارشت لە جێندەر دەکەن، وەک
کچا من، کوڕێ من
وی گوتە من \ وێ گوتە من.
من گوتە وی \ من گوتە وێ.
ئەم وی \ وێ یە لە کورتکردنەوەی ڕستەدا نامێنن، یانی دەلالەت لە مێبوون و نێربوون ناکەن 13وەک
گوتمێ، کردمێ، بردمێ
لەمەش زێتر جگە له و ناوەی هەڵگری جێندەری ڕەمەکین : زەلام \ ژنک، کچ\ کوڕک …هتد ناوەکانی هەڵگری جێندەری زمانەوانیین، له و جۆرە جێندەرەش سێکس دیارخەری ناو نییە، وەک
” دەرگەهێ پەرستگەها دەللفی ”
” ژ ڤێ پەندێ ”
” ئازادیێ بیاڤەکێ دەست نیشانکری هەیە!؟14
وشەی دەرگا و پەرستگا و پەند و ئازادی …هەموو وشەی بێلایەنن لە جێندەر، بەڵام هەڵگری پاشگری جێندەری زمانەوانیین.
ئەنجام
تێکەڵکردنی هەردوو جێندەری ڕەمەکی و زمانەوانی پرسێکی بێ ئاگایی و ئایدیۆلۆژییە. له و زمانانەی ناسراویشن بە زمانی پڕ جێندەری لە بەردەم جێندەری زمانەوانی بە چۆکدا دێن. کەواتە پرسی جێندەر پرسێکی لەرزۆکە، چونکە ئەوەی فێمینیستەکان قسەی لە سەر دەکەن، جێندەری ڕەمەکی و ئایدیۆلۆژی و بەرهەمی ململانێی چینایەتی –ە هیچ پەیوەندی بە جێندەری زمانەوانی و زایەندەوە نییە.


1 ئەمە ڕای دی سۆسێری باوکی بونیاتگەری ئەوروپیە، بڕوانە A course in General linguistics
2 Analogist and a monologist
3 تەیب جابر 2009 گەڕان بە دوای ئیقاعی وشەدا، ل35-36
4 شوکر مستەفا، ناسکوێژی
5 فائیز ئیبراهیم : ژن لە قەفەسی ئازادیدا
6 صدیق، کتێبی عادیلە خانم، لە بڵاوکراوەکانی بنکەی کوردلۆژی
7 grammatical gender is associated with arbitrary word classes , and signals grammatical relationships between words in a sentence ‘
8 G. Mauger : Cours de Langue et de Civilisation Francaises
9 Merriam Webster Dictionary
10 internet
11 crystal : language and languages
12 فائیز ئیبراهیم : ژن لە قەفەسی ئازادیدا
13 سەلام ناوخۆش و عبدالله بابان 2000 ڕۆڵی مۆرفیمی ێ لە کورتکردنەوەی ڕستەدا، گۆڤاری زانکۆی دهۆک
14 گۆڤاری بیاڤ، ژمارە 25 ل89 و ل101[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは1,510表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | دەنگەکان
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: の言語
Technical Metadata
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 24-12-2021上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 24-12-2021
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 24-12-2021
URL
このアイテムは1,510表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,681
画像 105,501
書籍 19,445
関連ファイル 97,473
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - その他 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - 地図 - プロヴァンス - Kurdistan ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 記事 - 方言 - 日本人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.281 秒(秒) !