بۆچی ڕەنگی ئاسمان شینە؟
هۆکاری شینی ئاسمان دەگەڕێتەوە بۆ ڕووناکی خۆر، چونکە هەر وەک ئاشکرایە ڕووناکی سپی(خۆر) لە حەوت ڕەنگ پێک دێت ئەوانیش (سوور، پرتەقاڵی، زەرد، سەوز، شین، نیلی و بنەوشەیی)کە ئەم ڕەنگانە هەریەکە و شکانەوەی تایبەتی هەیە کە ناوەندەکەی دەگۆڕێت لە بۆشاییەوە بۆ ناوەندێکی چری زیاتر، بەشێوەیەک کە ڕەنگی شین لە هەموو ڕەنگەکان زیاتر دەشکێتەوە و ڕەنگی سوور لە هەموویان کەمتر توشی شکانەوە دەبێت، کاتێک کە تیشکی خۆر دەگاتە بەرگەهەوای زەوی شکانەوە ڕوودەدات و شکانەوە زۆرەکەی ڕەنگی شین دەبێتە هۆی شاردنەوەی ڕەنگەکانی تر و دەرکەوتنی ئاسمان بە ڕەنگی شین.[1]