پۆلەکەت بەرەواژ بکەوە
من زۆر ئەو کتێبەم بەدڵ بوو، چەند دانەیەکی ترم کڕی و کردمە دیاری بۆ هاوپیشە و بەشەکانی تری دامەزراوەکەم. بێرگمان و سامز قسەکانیان هەڵقووڵاوی ئەزموونێکی قووڵ و سەرکەوتووە. شێواز و بۆچوونەکانیان پڕ بەها و بایەخن و زۆر بە جوانی لە دووتوێی ئەو کتێبە خنجیلانەیە ڕێک خراون. ئەگەر تۆ مامۆستا و پەروەردەکارێکی بەپەرۆشی بۆ سوودگەیاندن بە قوتابییەکانت، من بە دڵنیاییەوە ئەو کتێبەت بۆ پێشنیاز دەکەم. لەو باوەڕەدام ئەو شێوازە بۆ هەموو بابەت و پسپۆڕییەک گونجاوە.
$ستان سکرابوت$
دکتۆرا لە بواری پەروەردە
بە ڕای من ئەم کتێبە زۆر گونجاو و بەسوودە بۆ هەر پەروەردەکار و مامۆستایەک، بخوازێ لە بوارەکەیدا پەرە بە تواناکانی خۆی بدات. بە شێوازێکی سادە و ڕوون هەنگاو بە هەنگاو چۆنییەتیی پیادەکردنی لە پۆلدا خراوەتەڕوو، هەر کەسێک دەتوانێ بەپێی پێویستیی خۆی بیگونجێت بۆ سوودگەیاندنی زیاتر بە قوتابییەکانی.
$مارشا ڕاتزێل$
مامۆستا و پەروەردەکاری بەئەزموون[1]