برەو
ڕاستە برەو سەد دەر سەد هەموو زانیارییەکی لەبارەی پەروەردە لەخۆ نەگرتووە (تەواوی و بێ کەموکورتی تەنها بۆ کتێبەکەی پەروەردگارە)، بەڵام گرەنتیی ئەوە دەدات کە سەرجەم بنەما و کۆڵەگە سەرەکییەکانی پەروەردەیەکی سەرکەوتووی لە هەگبەدایە و دەشێ ببێتە سەرچاوەیەک بۆ پەروەرشیاران، تا لە ڕێی ئەوەوە بگەن بەو خشتە تۆکمانەی باڵەخانەی کەسایەتیی تاکەکانی کۆمەڵگەی لی دروست دەبێت و لە توانایدا هەیە نەوەیەکی ناوازە پێ بگەیەنێت، کە لەپاش پەروەردگار دەتوانرێ پشتیان پێ ئەستوور بکرێ، لە بنیاتنان و هەڵسانەوەی وڵات و کۆمەڵگە لە هەموو ڕوویەکەوە.[1]