پاسی وزە
لەم کتێبەدا نووسەر زۆر بە پوختی و بە سادەیی باسی چەمکی وزەی ئەرێنی و چۆنییەتی دروستکردنی ئەم وزەیە دەکات، بە پشتبەستن بە بیرۆکە ئەرێنییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان.
زۆر جار دەبینین کە چەندین گەنجی شارەزا و پڕ وزە هەن، کەچی نەزانینیان لە بەکارهێنانی وزەکەیان و کاریگەریی نەرێنی قسەی دەوروبەریان، ڕێگر دەبێت لە پێشکەوتنیان. ئەم کتێبە چەندین ڕێگەچارە و ئامۆژگاریی ژیان لەخۆ دەگرێت، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە هیوای دووبارەهەستانەوەیان هەیە، بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ لاپەڕەیەکی تر لە ژیانیان هەڵدەنەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە بە دوای خۆشبەختیدا دەگەڕێن و وا هەست دەکەن ژیانیان بووەتە دونیای کێشەکان و هەموو دونیا لە دژیانە.[1]