ناوی کتێب : بنەماکانی زانستی کەشناسی
ئەحمەد تەها عەلی
ئەم کتێبە دەربارەی بنەماکانی زانستی کەشناسییە، کە لە ناوەڕۆکیدا چەمک و زاراوە پەیوەندیدارەکان بە ڕەگەزە سەرەکیەکانی کەش و کرداری پێشبینیکردن خراوەتە بەرباس، کتێبەکە سەرچاوەیەکی گرنگ و پێویستە بۆ خوێندکارانی بەشی جوگرافیاو زانستە کۆمەڵایەتیەکان و بەشی زانست و پسپۆرانی کەشناسی، ناوەڕۆکی کتێبەکە گەلێک بابەت لەخۆدەگرێت لەوانە (پێکهاتەی بەرگەهەواو دیاردەکانی نێو بەرگەهەوا، ڕەگەزەکانی کەش، بایەکان و هەموو جۆرەکانی لەگەڵ ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر بایەکان هەیە، چەمکی خولانەوە، جوڵەی ستوونی هەوا، داکەوتن و سەرکەوتنی تەوژمە هەواییەکان، نەخشەکانی کەش، سەقامگیری و ناسەقامگیری کەش، سیستمەکانی کەش بەتایبەت نزمەپەستان و بەرزەپەستان و ڕووچاڵ و پشتۆکەکان، هێڵکارییەکانی شیکردنەوەی کەش، هەروەها چۆنێتی پێشبینیکردن لە پێگەی (Tropical Tidbits) لەگەڵ چەندین بابەت و چەمکی گرنگی تر کە پەیوەندیدارن بە زانستی کەش و ئاووهەواناسییەوە.
لەم کتێبەدا بەشێوەیەکی وردو پسپۆرانە هەموو چەمک و زاراوەو ڕەگەزەکان شیکراوەتەوە و نمونەی نەخشەو هێڵکاری ڕوون دانراون بۆ ئاسانکاری و تێگەیشتنی خوێنەران لە بابەتەکان.[1]