$باکووری کوردستان$
- لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی قڕکردنی سیاسیدا لەبارەی ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی (#کەجەدە#) لە مەلەتی دوێنێ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ئەندامی #هەدەپە# و نزیکەی 6 کەسی دەستگیرکردبوو. ئەمڕۆش پۆلیسی داگیرکەری تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و لە ئەنجامدا 5 کەس دەستگیرکران. لە دوێنێوە لە مەلەتی 11 کەس دەستگیرکراون.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی ڕەحمەت ئەمینی خەڵکی گوندی دارمەکۆنی بەشی وەزنێی #سەردەشت#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.[6]
- چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی ئەفشار فەتحی کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ژاوەرۆی #سنە#، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- هۆزانەوان و نووسەر #ع. ع. شەونم#، خاوەنی سروودی جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆز، ئەمڕۆ لە #سلێمانی# بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستدا. تەرمەکەی برایەوە بۆ زێدی خۆی لە #هەڵەبجە# و لەوێ نێژرا.[1]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و تۆمارکردنی 769 حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 19 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی/ #هەولێر# ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لەلایەن #پەکەکە#وە تیرۆر کراوە و پێشتریش هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و دەرگای قوتابخانەکانیش بۆ قوتابیانی پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی دەکرێتەوە.[5]
- لە سلێمانی لە ڕێورەسمێکدا تەلاری نوێی جان کۆفی کرایەوه و هەمان کات یەکەم براندی قاوەی کوردی بەناوی (قاوەی جان کۆفی) ڕاگەیەنرا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی #شنگال#ەوە دەکات.[3]
- وەزارەتی دەرەوەی ئوردن پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕێککەوتنیان لەسەر ئیدارەدانی شنگال.[5]
- لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی کۆماری میسر پێشوازی لە ڕێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، کە لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لەنێوان هەردوولادا واژۆکراوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表