ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,779
画像 105,831
書籍 19,383
関連ファイル 97,462
Video 1,395
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
دێ ڕووتەڵەکان، ڕەنگی چۆکلێتی پڕ شیر و شەکرن
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دێ ڕووتەڵەکان، ڕەنگی چۆکلێتی پڕ شیر و شەکرن

دێ ڕووتەڵەکان، ڕەنگی چۆکلێتی پڕ شیر و شەکرن
نووسینی: د.ساماڵ مانیی
ئەو ڕۆژە #گەرمیان# لەناوچنگی دەشتە فراوانەکەیدا نەرمە تۆزی دەئاڵاند لە پوزەوانە قاوەییە خوریەکانم بە دامێنی شەڕواڵە کاڵ وخاکی و سادە هاوینەییەکەوە. پوزەوانەکانم تەکاند.
پوزەوانەکانم دیاریی پێشمەرگەیەکی پیاو بوو، نزیکەی ساڵێک پێشتر پێکەوە لە ترۆپکی بەرزایی چیاکانی سەرسنورەوە لەگەڵ تیمێکی ژمارەزۆری پێشمەرگە، بە دوای ووڵاخەکانەوە تولەڕێ باریکە نەناسراوەکانمان پەی ئەکرد. هەر چەند کەسێکمان وڵاخێکی بە بارەوە پێ سپێردرابوو پێش خۆی بدات و بیگەیەنێت تا کۆتایی ڕێگەکەمان. فێرببوین تاک تاک بە ڕیز ئەڕۆیشتین و لە پەلە پەلیماندا لە دەربەندەکانی باوەشی چیاکاندا بازمان بەسەر تاشە بەردی گەورە گەورەدا ئەدا و وڵاخەکە بەدواماندا دەهات.
تا زوو بگەینە دامێنی چیاکان کورتە ڕێمان ئەبڕی و لە چەم ئەپەڕینەوە و دێیەکانمان یەک لەدوای یەک بە جێ دەهێشت بێ ئەوەی ئاوێکی ساردی لێ بخۆینەوە، تەنها لە هەندێکیاندا کە ناچار دەبوین لامان ئەدا بۆ حەسانەوە. ئەو چەند ڕۆژە لەسنورەوە بارمانکردبوو، لە بەر هێرش و تۆپبارانی جمهوری ئیسلامی ئێران دابەزینە خوارەوە، لە بالیسیان خۆمانگرتەوە.
ئەو و من و ئەو تیمە پێشمەرگە ژمارە زۆرە لەو سەفەرەدا چەند ڕۆژێک بە پێ بەڕێگەوە بووین، باری خێمە و جیهاز و تەقەمەنی و چاپەمەنی هەندێک کەلوپەلیتر لە پشتی ووڵاخەکان توند بەسترابوون و چەند زیندانیەکیش، زۆرینەمان ئەهلی شار بووین، وڵاخەکان لە زۆربەمان بەڵەدتر بوون، ئەیانزانی چۆن لە لێژایی و ڕێ لاهەزار بەهەزاریەکان دابەزن، پێمان لە شوێنپێی ئەواندا گیر دەکرد تا بەسەدان مەتر نەخلسکێینە خوارەوە.
ئەوکاتە بوو، پێشمەرگەیەکی پیاو کە دواتر کوژرا-شەهید بوو، خەمی منی بوو، جووتێک پوزەوانەی خوریی قاوەیی نوێی دامێ، وتی: ئەم پوزەوانانە بۆ تۆ، بن دەوەنەکان دوپشکیان تیان، ئەتپارێزێ.
ئەمڕۆ لێرە، تیشکی خۆر هێندە تیژە ڕووناکی دەباتە ناو تاریکترین کونجی بیرکردنەوەمەوە و لەبەر یەکی دەترازێنێ، سەر ڕومەتەکانم بەخۆر سوتاوون، چەند مانگێک پێش ئێستا، پێشمەرگەیەکی پیاوی خوێنگەرمی گەرمیانی کە سەرکردەی مەفرەزەیەک بوو، بینیمی و قسەمان دەکرد کە کلێتە/شەپقەیەکی سەربازیی دامێ، وتی: بۆ تۆ، بە زستان لە سەرما و بە هاوین لە خۆر دەتپارێزێ. هاتنم بۆ ئێرە بە سودفە نەبوو، لەسەرداوای خۆمبوو لە سەرەتای1983دا ڕەوانەی ناو مەفرەزەکانی گەرمیان کرام و تا ئەوکاتە هیچ پێشمەرگەیەکی ژنیان تیا نەبوو. لە ئەزموونی باوکمەوە و خوێندنەوەی زانستی سەربازی، بنەمایەکی باشی زانینی سەربازییم هەبوو. باوکم پێشمەرگە نەبوو، سیاسیکارێکی سەربەخۆی کوردایەتی بوو، وەک زۆربەی کوردی شەستەکان نەتەوەییەکی چەپ ولیبراڵی کورد بوو بە پرنسیپ، زۆری خزمەت بە خەباتی کوردی کرد، مناڵیم پڕن لە یادوەری زۆر بوێرانەی دایکم و باوکم لە سەرەتای شەستەکاندا، ئەو بە موچەیەکی زۆر کەمەوە خانەنشینی سوپای عێراقی پێش شەستەکانی سەدەی ڕابووردو بوو. پێش سیاسەت و پێشمەرگایەتی و بەتایبەتی لەدوا ناوەندنی حەفتاکاندا بەهەموو پرسی سیاسیی مێژووی دروستبوونی عێراقی ئاشنا کردبووم، زانستەکانی شەڕکردن و پلان و ستراتیجی شەر و تاکتیکی خۆپاراستن و بردنەوەی شەڕ لە باوکمەوە فێرببوم. تێیدەگەیاندم وهەموو ئەزموونی سەربازیی خۆی و باسی جەنگی بۆ گێڕابوومەوە لە بەسەرهاتی خۆی و هاوڕێکانیەوە.
لەبەر ئەوە بێ سڵەمینەوە داوام کرد بچمە ناو تیپە ئازاکەی 21ی #کەرکووک# کە بەردەوام لە هەناوی شەڕکردندا بوون، دواتر بینیمن بە ڕاستی قارەمان بوون. لێرە تاقانە پێشمەرگەی ژنم لەناو مەفرەزەکانیاندا، هەر ڕۆژێک لە مەفرەزەیەکدا بە دێهاتەکانیدا تێپەڕ دەبین، پیاو و ژن و مناڵیان دێنە سەر گوێسەبانەکان و بەردەرگا، سەیرمان ئەکەن، بە تایبەتی تێر سەیری من چونکە ژنیان نەدیبوو کڵاشینکۆفی بەشانەوە بێت و پیش پیاوەکان بکەوێت و شانبەشانیان بڕوات و مەخزەن و ڕومانە و قەمەی بەکەمەردا شۆڕ بووبێتەوە. جارێکیان کە بەناو دێیەکدا تێپەر دەبوین، کوڕێکی گەنج لەسەر دیواری حەوشەکەیانەوە بازی دایە خوارەوە وهاتە پێشەوە لێم، وەستام و سڵاوم لێکرد، بە مەحەبەتەوە وتی: تۆ چەکت هەڵگرتوە شەرەفی ئێمە دەپارێزیت و ئێمەش لە ماڵەوە دانیشتوین، شەرمەزارین. پێمووت : سەدان ساڵە ژن لەماڵەوە دادەنیشیت و خزمەتی بەشە چکۆلەکانی کۆمەڵگە دەکات کە خێزانە، قەیچێکا ئەگەر بەشێک لە پیاویش لەماڵەوە دانیشێت و خزمەتی هەر بەشێکی کۆمەڵگە بکات؟ تکایە بەوە شەرمەزار مەبە.
کە بە شەو خۆمان دەکەین بەناو دێکاندا و لەیەکێک لە ماڵەکانیان لامان ئەدا، خانەخوێ هەمیشە سەرەتا وەک پێشمەرگەیەکی پیاو مامەڵەم لەگەڵ دەکەن، لەو مامەڵە کردنەیاندا بە ڕەفتارەکانیان و کرانەوەییان کواڵەتیەکی بەرزی گفتوگۆی نێوان پیاو و پیاویان دەردەخست لە باسکردنی سیاسەت و ترس و کێشە و خەمی خۆیان، ئەو دەیان دیوارە ئەستورانەی کە لە شاردا بینیبووم لە نێوان ژن و پیاود لەوێ هەرەسیان دەهێنا. لەوەوە زیاتر تێدەگەیشتم ناو کۆمەڵەگە و ژیانکردن و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی ئەوپەڕی هێز دەبەخشن بە پیاو، هەر کارێک و هەموو کارێک زۆر ئاسانترە بۆ پیاو، بۆ هەرکارێک جگە لە ماڵداری و خێزانداریی سەد هێندە سەختترە بۆ ژن. هەموو جارێکیش دوای ئەوەی مام ڕۆستەم دەیکرد بە سوعبەت لەگەڵ خانەخوێ، کە پێی دەوتن پێشمەرگەی ژنم خانەخوێکان بۆ ماوەیەک دەحەپەسان.
لێرە، هەموو دەزانین ئەگەری کەمە بمێنین و بەشوێنێکدا دووجار تێپەڕبینەوە. ئێرە گەرمیانە، دێ ڕووتەڵەکان ڕەنگی چوکلێتی پڕ شیر و شەکریان هەڵگرتووە. لێرە هەموو ڕۆژێک تەپۆلکەی خۆڵ، دامێنی خۆی کۆدەکاتەوە و ناز بەسەر دەشتاییەکاندا دەکات، باریکە ڕێ تا دەخزێتە ناو ماڵەکان تەپوتۆزەکان لول دەکا و ناولەپی دەشتە چۆڵەکەی پێ دەنەخشێنێ. لێرە، تیشکی گەرمی خۆر لە بری فەرش بەسەر ڕێگادا ڕادەخرێ، هەتا چاوم بڕدەکات ڕووناکە، دەبینم چۆن نەرمە لەرینەوەی هەوا خۆی لە تیشک دەئاڵێنێ لەبەر پێما و سەمایەکی گەرماو گەرم دەکات بەسەر جادە خۆڵەکەدا.
ئەو ڕۆژە، من و نزیکەی 30-40 (سی تا چل) پێشمەرگە پیاوی ئەسمەری خوێنگەرم و ئازای بەئەدەبی گەرمیانی بوین، لەناویاندا چەند کادیرێکی سیاسی پیاو و دووپیاویتر: لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ ئێمە بوو کە بەسەردان هاتبوو، مام ڕۆستەمیش فەرماندەی کەرت بوو. ئەوانەی کە خەڵکی گەرمیان نەبوون و لەوێ بوون هەر لەوان دەچوون، هەموو لەیەکدەچووین لە ژێرخۆر و ناو تۆزی دەشتە پان وئاوەڵاکانی گەرمیاندا. پیکاپێکی سپیشمان پێبوو کە زۆر دیار بوو، چونکە لە پشتی پیکاپەکەدا تاکە 'ئاڕبی کەی' یەکەی تیپی 21ی کەرکووکی لەسەر بەسترابوو. ئەو ڕۆژە هەموومان لەیەک دێێ چکۆلەی بیست تا بیستوپێنج ماڵیدا لاماندا و مەبەست قسەکردن بوو لەگەڵ پیاوماقوڵانی دێیەکە. زۆرینەمان بەسەر سێ ماڵێکیاندا دابەش بوین، لەوەدەچوو پێشتر خۆیان ئامادەکردبوو بۆ هاتنەکەمان و دەیانزانی دەچین.
ئیتر دوای نانخواردن بوو، من و لێپرسراوی مەڵبەندی ئەوێ و مام ڕۆستەم و یەک دوو سەرکردەی مەفرەزەکان بوین لەو ژوورەدا کە نانمان لێی خواردبوو، چامان ئەخواردەوە کە دەنگێکی تیژ کشا بەسەر دێیەکەدا. هەموو قسەکردنمان بڕی و سەیری یەکتریمان کرد بێ ئەوەی هیچ بڵێین، ئەو دەنگەمان چاک ئەناسیەوە، دەنگی دوو تەیارەی سیخۆی ڕوسی بوو.
خێرا ڕادیۆ سێ مەوجیە چکۆلەکەی باوکم کە لە شار دایبومێ تا گوێ لە هەواڵەکانی 'بی بی سی' پێبگرم، لە کیفی بەر پشتێنەکەم دەرهێنا و خستمە سەر شەپۆلی وەرگرتنی 'ئێف ئێم' و بەدوای وەرگرتنی دەنگی لاسلکیدا دەگەرام کە پەیوەندیەکانی فڕۆکەوانەکەی ئەگەیاند، هەرزووش گرتم. تەنیا گوێمان لە فرۆکەوانەکە بوو کە بە عەرەبی قسەی دەکرد و لە ڕێی پرسیار و وەڵامەکانی ئەوەوە دەمانزانی ئەوانیتر لە بنکە ئەرزیەکانی سوپای عێراقدا چی پێدەڵێن. من لەگەڵ قسەکردنیاندا بۆم تەرجومە ئەکردن، زمانی عەرەبیم زۆر باش دەزانی و دەرچووی 'دواناوەندی فریشتە' بووم، جگە لەوەی هاوینان لە کاتی پشووی قوتابخانەدا لە بەغدا لە ماڵی خوشکێکم ئەمامەوە بۆ دۆزینەوە و کڕینی کتێبە سیاسیە قەدەغەکان لە کتێبخانەکانی شەقامی 'موتەنەبی' و خوێندنەوەیان.
قسەی فرۆکەوانەکانم خێرا بۆ ئەوانیش ئەکرد بە کوردی و کەسمان هیچ گومانمان لا نەما کە تەواو پێیان زانیوین و پەلامارمان ئەدەن.
لە نموونەی قسەکانیاندا، یەکێک لە دوو فڕۆکەوانەکان، لە بنکە ئەرزیەکەی دەپرسی، گەورەم (سیدی)، هیچ جەماعەتی خۆمان، لە فرسانەکانمان (جاشەکان) هەیە لەسەر خەتی......(ژمارەی هێڵەکانی سەرنەخشەکەیم بیرنەماون)....... ئەم ناوچەیە؟. هەندێک خشەخش- ڕستەی دوای ئەوەمان گوێ لێ نەبوو. دیسانەوە شەپۆلی دەنگەکانیانم دەگرتەوە، ئەمجارەیان دەنگەکە جیاواز بوو لەوی پێشوو، دیار بوو دەنگی فرۆکەوانەکەیتر بوو: ئەڵێت لێیاندەن، ئەوانە (گواوید) خەڵکی خراپن، (مخربین) تێکدەرەکانن، ووتی لێیاندەن.
فڕۆکەکان خێرا خێرا دەگەڕانەوە و بەسەر دێیەکەدا تێدەپەڕین و پاشان بۆ چەند دەقەیەک بێدەنگ دەبوون، هیچیان بەرنەدەدایەوە و تەقەیان نەدەکرد، هێشتا زانیارییان کۆدەکردەوە. ئیتر کات و بیرکردنەوەمان، بە خێراییەکی سەرنجڕاکێش تێدەپەڕین، تەنها ترسی مەرگ مێشک دەخاتە سەر ئەو حاڵەتەی، هەموو پڕ ببوین لە جموجۆڵ، پێشمەرگەکان هەموو دەهاتن و دەچوونەوە دەرەوە، خەریکی ئاگادارکردنەوەی دێکە و یارمەتیدانیان بوون چۆڵی بکەن و دوور بکەونەوە.
وا بە هەست و نوکی پەنجە دەگەڕام بەدوای وەرگرتنی شەپۆلی دەنگی لاسلکیەکەیان، بەئاگا نەبووم لەوەی لێپرسراوی مەڵبەند ژوورەکەی بەجێهێشتبوو لەگەڵ یەکدوو پێشمەرگەیدا، کە سەرم هەڵبڕی بینیم مام ڕۆستەم لەدیوی دەرەوەی بەر دەرگای ژورەکەدا قسەی ئەکرد لەگەڵ یەکدوانێکدا. شەپۆلی دەنگی لاسلکیەکەم گرت دیسانەوە پێش ئەوەی دەنگی سیخۆکان بێت و تێپەڕن، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان ئەیووت: گەورەم (سیدی) سەیارەی لێیە، پاشنیوەڕۆیە خۆیان نابینم، خوارەوە باش نابینین، هێلیکۆپتەر بنێرن بۆ یارمەتیمان، هێلیکۆپتەر زۆر پێویستە. فڕۆکەکان لەگەڵ دەنگیاندا زوو دوورکەوتنەوە و گوێم لە تەواوی قسەکانیان نەدەبوو.
ژوورەکەو ڕادیۆکەم بەجێهیشت، بەوانیتر بڵێم و ئێمەش بچینە دەرەوەی دێکە و شەڕبکەین، گەر بمێنینەوە لەناو دێکەدا هەموومان دەکوژن و گەر بچینە دەرەوەی دێکە و شەڕبکەین هەندێکمان دەکوژرێین. خەتەرییەکە هێندە زۆربوو لەسەرمان هەستم ئەکرد هەر چرکەیەک هێندەی دەقەیەک دوای ئەخستین لە هەر خۆ ئامادەکردنێک بۆ بەرگری لە ژیانمان. لەبەرهەیوانەکە بەخێرایی مام ڕۆستەمم ئاگادار کرد کە فڕۆکەوانەکان داوای یارمەتی و هێلیکۆپتەریان کردوە، ئەو یەک دوانە لە سەرکردەی مەفرزەکانیش کە لایەوە وەستابوون گوێیان لێمبوو، ئەوان ووتیان: هەرئێستا پیکابەکەمان بردۆتە ژێر پردەکە و شاردمانەوە، خەڵکەکە دێیەکەیان چۆڵکردوە و پێشمەرگەکان یارمەتیان دەدەن دووربکەونەوە لە دێکە، خۆیان و ژن و مناڵ ماڵاتیان دەرباز کردوە، هەر خۆمان ماوین لەناو دێکەدا.
کە لای ئەوانەوە وەستابووم، سەیری حەوشەکەم کرد، لیپرسراوی مەڵبەند لە پیاویکی بە ەئدەب و میهرەبان بوو، بانگی ئەکردم، بە پلیکانەکاندا هاتمە خوارەوە بۆ ناو حەوشەکە و نزیک بوومەوە، ووتی: ئەوا خۆی هات. ئینجا ڕووی کردە من و ووتی: وەرە هاوڕێ ڕابی (ناوی خاتوو 'ڕابی' دایکمم هەڵگرتبوو لە شاخ لەبەر ئەوەی ئەو لە شەستەکاندا ژنە سیاسیکاری ناو شار بووە و ژنێکی کارای حیزبی بووە ئەوکاتانەی کە هەموو لەیەک حیزبدا بوون) وەرە، داوای تۆم لێ ئەکەن، ئەمەوێت گوێت لەمە بێت بۆ ئەوەی ئیتر ڕەخنەمان لێنەگریت و بڵێیت بۆ پێشمەرگەی ژن نانێرنە ناو مەفرەزەکان ونایانکەن بە فەرماندەی شەڕەکان؟
لەناو دەرگای حەوشەی ماڵەکەدا بینیم سێ لە پیاو ماقوڵانی دێیەکە لەگەڵ دوو لە خانمە هاوسەریان لەناو دەرگاکەدا وەستابوون و لەگەڵ خەڵکی دێیەکە نەڕۆیشتبوون، سووربون لەوەی بە بێ من ناچنە دەرەوەی دێیەکە. هەر کە منیان دی، ڕوویان گەشایەوە و ڕووی قسەکردنیان کردە من و لێپرسراوی مەڵبەند، بەڵام پیاوەکان داواکەیان هەر لە بەرپرسی مەڵبەندەکە دەکرد و دەیانووت: ڕجا ئەکەین، با ئەم پێشمەرگە ژنە لەگەڵ ئێمە بێت بۆ دەرەوەی دێکە، شەڕێکی زۆر قورس دەبێت، توخوا با ئەو ژنە پێشمەرگەیە نەکوژرێت، ژنەکانیان هیچ قسەیان نەکرد و بەڕوخساریاندا دیاربوو کە هاوڕای هاوسەرەکانیان بوون و پڕ لە میهرەبانی چاوەڕێی وەڵام بوون.
بەرپرسی مەڵبەندەکە ڕووی تێکردم ووتی: خۆ گوێت لێبوو؟ ئەوە سەد جاریان تەکلیف کردەوە، ئیتر ڕەخنەمان لێنەگریت لەسەر دەوری ژن وچۆنیەتی بەشداری کردنیان لە شۆڕشدا، ئەوان پێیان وانیە تۆ دەبێت شەڕبکەیت. وەزعەکە کاتی موناقەشە نەبوو و هیچم نەوت، هەردووکمان سوپاسمان کردن بۆ خەمخۆرییان و پێکەوە وتمان: ئێوە بڕۆن و خەمی ئێمەتان نەبێت.
کە ئەوان ڕۆشتن، ئێمە چوینەوە سەرەوە/ ژورەوە، ئیتر ژوورەکە لە دیوەخانی نانخواردنەوە بە تەواوی گۆڕرابوو، ببوو بە ژووری فەرماندەکردنی شەڕ و لە حەوشەکەدا پێشمەرگە دەهات و دەچوون و خۆیان ڕێکدەخست. بەرپرسی مەڵبەند پێداگربوو لەوەی بە هیچ جۆرێک شەر نەکەین، ووتی: هەندێک پێشمەرگە پێکابەکەیان دەربازکردوە بەڵام 'ئاڕ بی کەی'یەکە هەر بەسەر پیکابەکەوەیە، مەجالیان نەبووە لێێ بکەنەوە، بە چی شەڕیان لەگەڵ بکەین؟
هەموو بڕیاری 'شەڕنەکردن لەناو دێ' مان پەسەند کردبوو، پەیڕەومان دەکرد، لەبەر ئەوە وتم: با بچینە دەرەوە لە ماڵەکان و شەڕیان لەگەڵ بکەین، ئەوان بینیان زۆرین، ئەڵێی شانەی هەنگوینیان دۆزیوەتەوە، لێمان ناگەڕێن تازە کار لە کار ترازاوە، ئێمە دەستمان زاڵ نیە وهێرشبەر نین، نە پلانمان هەیە و نە هیچ، پێوە بویین، لەیەک دوو دەقەیا هەموومان بە دوو سێ قومبەلە لەناو ئەبەن، ئەگەر ئاوا بەکۆ بمێنینەوە و بڵاوە نەکەین لەدەروبەری دێیەکەدا.
مام ڕۆستەم هاوڕا بوو، ووتی: ڕاستە ئەمڕۆ 'ئاڕ بی جی' مان پێ نیە، بەس من ئەڵێم مادام هەر دەمانکوژن، باشەڕ بکەین تا ئەو کاتی. مام ڕۆستەم ناوچەکە باش شارەزا بوو هەروەهاش دەوروبەری دێیەکە، جگە لەوەی پلاندانەرێکی باشی شەڕ بوو بە ئەزموون، دەیتوانی پلانێکی ناچاری بەیەکدوو دەقە بە پەلە داڕێژێت.
هێرشبەر بوینایە یان نا، چەکی قورسمان هەر نەبوو، بەتایبەتی دژ بە فرۆکە، گرنگترین چەکمان ئازایەتی و بوێری خۆمان بوو. هەموو چەکی هێزی پێشمەرگە ئەوکات، بریتی بوون لە 'بڕنەو' و 'دەمانچە' و 'سێ ژێ' و 'ئوزی' و 'کڵاشینکۆف' و 'ڕومانە' و هەندێک 'ئار بی جی' و تەنها سێ 'ئاڕ بی کەی'، ئەگەرپێشتریش خۆمان ئامادە بکردایە و ئێمە هێرشبەریش بویانە لەم شەڕەدا، بە چەک دەرەقەتیان نەدەهاتین، هەر دەبوایە بە تاکتیکی شەڕ لێمان ببردنایەتەوە.
من و مام ڕۆستەم هەرچەندمان کرد نەمانتوانی قەناعەت بە لێپرسراوی مەڵبەند بکەین، ئیتر مام ڕۆستەم پەلاماری کڵاشینکۆفەکەی خۆی دا و ووتی:.............، من بە تەنیا ئەڕۆم و شەڕ ئەکەم، نامەوێت لەناو ماڵەکاندا ئا بەم جۆرە بکوژرێم، ئەوهێشتا قسەکەی تەواو نەکردبوو، من پەلاماری کڵاشینکۆفەکەمم دا و ڕێک بەدوایدا وەک تیر دەرپەڕیم.
لەدواوە گوێم لە دەنگی بەرپرسی مەڵبەند بوو دەیووت: هاوڕێ ڕابی؟ تۆ بڕۆیت، چەکت دەکەم، بە بێ ئەوەی ئاوڕ بدەمەوە ووتم: ئەگەر نەکوژرام و گەڕامەوە، تۆ چەکم کەەەەە.
'سەرکێشی'م بەدڵ بوو لە پیاوە پێشمەرگەکاندا لە کاتی گونجاودا، پیاوە سەرکێشەکان هەمیشە پیاوی ئازان، باوکم یەکێک بوو لەو پیاوە سەرکێشانەی خۆشم ئەویستن. خۆماتدان و شەڕنەکردن بۆ هەموو حاڵەتێک گونجاو نین، هەموو کەسە ئازاکان لە کاتی پێویستدا سەرکێش بوون. دەمزانی کە شەڕکردن دوایین چارەسەری نەخوازراوە و بەڵام کردەوەیەکی گونجاوە لەکاتی بەرگری لەخۆکردن دا، دەمزانی لە دووڕیانەی حاڵەتی 'مان و نەمان' دا شەڕ خۆی فەرز ئەکات و دەبێت بە پێویستی بۆ مانەوە لە ژیاندا.
مام ڕۆستەم ڕای ئەکرد بەرەو دەرەوە ی دێیەکە و من بەدوایدا، نازانم ترس بوو یان خۆشیی، ڕاکردنی هەردوکمان زیاتر لە فڕین دەچوو، پێمان ئەرزی نەدەگرت، لەچاونوقانێکدا خۆمان لەدەرەوەی دێیەکەدا بینیەوە. لەو ڕاکردنەدا، ئاگام لەوە نەما چەند پێشمەرگەیتر بەدواماندا هاتبوون یان نەهاتبوون، چی ڕوویدا بوو دوای بەجێهێشتنی ماڵەکە، کەسی تیا مابۆوە یان هەموو هاتبوونە دەرەوەی دێیەکە، کەسیتر شەڕی ئەکرد یان هەر من و مام ڕۆستەم بوین؟.
خۆم لە پشتەوەی بینای خانویەکی قەراغی دێکەدا بینیەوە، بەبەردەمیا چەمێکی بەرسەوز تێدەپەڕی، گیا لە دەوروبەری چەمەکەدا بەرز هەڵچووبوون و تێکەڵ بە هەندێک نەمامی تازە ڕوێنراو ببون. فرۆکە سیخۆکان دەنگیان نەما، ئاگام لە مام ڕۆستەم بڕا و تەنها دەنگی تەقەکردنی دەهات. بە پێی دەنگی تەقەکانی مام ڕۆستەم لەولای خانوەکەوە بوو بۆیە نەمئەدی، نەمدەزانی تەقە لە چی دەکات، خەمم بوو جگە لە ئاسمان لەسەر زەویش هێرشمان کرابێتەسەر. لە تەنیشتمەوە کۆمەڵە خۆڵ و خاشاک و بەردی پاشماوەی بیناکردن بەش بەش کەڵەکەکرابوون، لەنێوانیاندا هەڵتروشکام و کڵانشێکۆفەکەم لەسەرپێ بوو و پەلەپیتکەم ئامادە، بەڵام چونکە کەسم نەدەبینی نەمدەویست لەوێ بە تەنها بمێنمەوە، هەستام بە پشتی خانوەکەدا ڕۆیشتم سەیری قەراخی دێیەکەم کرد.
هێشتا گوێم لەدەنگی هەناسەبڕکێی خۆم بوو، گیا بەرزەی ناو سەوزاییەکەی بەردەمی خانوەکە کەروێشکەیان ئەکرد، هەتا من نزیکتر دەبومەوە لەرینەوەی گیا سەوزەکە زیاتر دەبوو، لەگەڵیا هێلیکۆپتەرێک بەسەر چەمەکەدا پان پان نزیک دەبۆوە و بەرەو ڕووم دەهات، هێندە نزم بوو شەپۆلی لەسەر ئاوی چەمەکە و کەروێشکەی لە سەوزایی دەم چەمەکەدا دروستکردبوو.
بەڕاکردنێک کە لە بازبازێن دەچوو، چەند مەترێک گەڕامەوە بۆ ناو کۆمەڵە خاک و خاشاک و بەردەکان و لەنێوانیاندا خۆم لە سەردەم بە ئەرزا دا و کڵاشینکۆفەکەم خستە ژێر خۆم بۆ ئەوەی نەبریقێتەوە و فرۆکەوان وسەربازە سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە نەیبینن و شوێنەکەم ئاشکرا نەبێت. بە چرکەیەک هێلیکۆپتەرەکە بەلای مندا تێپەڕ بوو، هەرلەشوێنی خۆمەوە و بە ڕاکشاوی چەکەکەم لەبن خۆما دەرهێنا و دەسکەکیم نا بە شانمەوە، ڕووی لولەی کڵاشینکۆفەکەم کردە دواوەی هەلیکۆپتەرەکە و بە دڵی خۆم پەنجەم توند کرد لێی و فیشەک بارانم کرد.
کۆپتەرەکە کەمێک لەمن دوور کەوتبۆوە، بە ئاسمانەوە وەستا و دوور نەبوو، وامزانی بینیمی و بۆ من ئەگەرێتەوە، کە زانیم مەجالم نیە شوێنەکەم بگۆڕم ئیتر دەنگی دڵم خۆی لە دەنگی تەقەکردن دەچوو، هەتا دوا هەناسە بەتەما نیت بمریت گەرچی سوور بزانیت ئەکوژرێیت. خێرا ئەو مەخزەنەم دەرهێنا کە بەکارمهێنابوو و مەخزەنێکیترم خستە سەر کڵاشینکۆفەکەم، لەشوێنی خۆم مامەوە، چاوەڕێم ئەکرد هیلیکۆپتەرەکە یان بەگەرێتەوە سەرم و بمکوژیت یان بەلایەکیتردا بڕوات، هێلیکۆپتەرەکە نەئەگەڕایەوە بۆ کوشتنی من و بەلایەوە گرنگ نەبوو.
گوێم لێیبوو و چاویشم لە گڕی هاویشتنی بوو کە لەسەرلا و یەک لەسەر یەک دەیهاوی بۆ ژێر پردەکە، چەند زرمەیەکی لە ژێر پردەکە هەڵسان، ئەو پردەی کە پێشمەرگەکان پیکاپ و 'ئاڕ بی کەی'ەکەیان لە ژێردا شاردبۆوە، هێلیکۆپتەرەکە کە هاتبوو هەواڵی لە سیخۆکانەوە وەگرتبوو، کە وەستابوو سەرنجی بە تایبەت لەسەر ئەوێ بوو. زانیم هێلیکۆپتەرەکە منی نەدیوە و سەرقاڵی ژێر پردەکەیە، دەستم کردەوە بە تەقەکردن لێی، من هەر تەقەم لێ دەکرد و ئەو هەر لە شوێنی خۆیدا بە ئاسمانەوە وەستابوو، گەرچی دەستڕاست بووم و ئەویش تەنێکی زل بوو بە ئاسمانەوە، مەخزەنیکیتریشم تیا بەتاڵ کردەوە، هیچ خەمی منی نەبوو.
ئەو ڕۆژە لەو شەڕەدا بە ئەزموون تێگەیشتم کە چەکی ئێمە بەگشتی لاوازە و چەکەکەی دەستی من 'کڵاشینکۆف' بە تایبەتی بە کەڵکی پولێک نایەت لەبەرامبەر فڕۆکەدا.
لەبەر دەنگی تەقەی کڵاشینکۆفەکەی خۆم و هاوەن هاویشتنی هەلیکۆپتەرەکە، گوێم لە هیچیتر نەبوو. هێلیکۆپتەرەکە ڕۆیشت و هیچی لێنەهاتبوو، نە بای دی بوو نە باران. گوێم کرایەوە، گوێم لەدەنگی پێشمەرگەکان بوو لە پاش دەنگی دوو سیخۆکە کە بۆ دواجار بەسەرمان دا تێپەڕین. یەکێکیان هاواری دەکرد: پیکاپەکە، پیکابەکە گڕی گرتوە، ئەو 'ئاڕ بی کەی'یە ڕزگار کەن بەسەر پیکاپەکەوەیە.
ئەوڕۆژە 'ئار بی کەی' ڕزگار کرا و پیکاپەکەش تا سەر ئا#سنە#کانی سوتا بوو وەک قەرەبروت لە ژێر پردەکەدا، بریندارمان هەبوو، ئەوانەی 'ئاڕ بی کەی' کەیان ڕزگار کرد دەستیان سوتابوو بە گڕی پیکابەکە، لەبیرم نەماوە شەهیدمان هەبوو یان نا.
چەند ساڵێک لەمەوبەر کە بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵ مام ڕۆستەم دا کرد هەروەکو خۆی پیاوێکی بە ویژدان و بە ماریفەت و بە ئەدەب مابۆوە، لەنێوان قسەیتردا باسی ئەو شەڕەم کرد و ووتم ناوی ئەو دێیەم لەبیر نەماوە، ناوی چی بوو؟ ووتی: لەم دەقەیەدا ناوەکەیم لەبیر نیە، ئەزانم گلەیت کردوە ناوت لە بیرەوەریەکاندا نەهێنراوە، بەس من وەک شەخسی خۆم هێشتا بیرەوەریەکانمم نەنوسیوەتەوە.
مام ڕۆستەم ڕاست دەکات، گلەییم کردبوو کە پیاوە دێرینەکان زۆر غەدریان لەمن کرد لە نوسینەوەی مێژوودا، باسی منیان یا نەکردوە یان وەک پێویست نەکردوە لە بیرەوەریەکانیاندا.
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは2,129表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 27-04-2020
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 27-04-2020 (4 年)
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: の回顧録
ブック: 政策的
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Kerkuk
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 27-04-2020上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 28-04-2020
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 24-10-2023
URL
このアイテムは2,129表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.132 KB 27-04-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,779
画像 105,831
書籍 19,383
関連ファイル 97,462
Video 1,395
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - 地図 - プロヴァンス - Kurdistan ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 記事 - 方言 - 日本人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.438 秒(秒) !