ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,864
画像 106,230
書籍 19,341
関連ファイル 97,345
Video 1,397
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
هاشم نانەوازادەگان (حاجی هاشم)
グループ: 伝記 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاشم نانەوازادەگان (حاجی هاشم)

هاشم نانەوازادەگان (حاجی هاشم)
حاجی هاشمی نانەوازادەگان، گۆرانیبێژ و شاعیرێکی غەریب و عاشقێکی دڵسووتاو بوو. لە ساڵی 1928دا لە شاری #مەهاباد# لە دایک بووه.
=KTML_Bold=ژیان=KTML_End=
سایەی میرزا ساڵحی باوکی زۆر لەسەر نەمایەوە و هەر زوو قوورسایی ژیان و جەور و جەفای زەمانەی کەوتە سەر شان. بەڵام سەرەڕای گشت ئەمانە، دڵێکی ناسک و پڕ لە ئەوین و جوانیی هەبوو کە وەک کانیاوێک عیشق و خۆشەویستی لێ هەڵدەقوڵی.
لە کاتێکدا کە مێرمنداڵێک پتر نەبوو، گیرۆدەی عیشقی ئامۆزایەکی خۆی بوو. غیرەتی پیاوانە و تەوژمی ئەوینی ئاگراوی وای لێکرد بە ئاشکرا بەردەرکی ماڵی خۆشەویستەکەی بگرێ و داوای دۆتمام بکا. بەڵام لەبەر بێکەسی و هەژاری و دەستەنگی، بە تەوس و تانە هەموو جار دەریاندەکرد و بە گەمە لێیان دەڕوانی. ئەو بە بیری تازە پێگەیشتوو و ساوای خۆی، شەو دادەنیشت و لەگەڵ شۆڵەی لەرزۆکی شەم دەدوا. وتەکانی شیعر بوون، شیعرەکانی دەخستنە نێو قاڵبی ئاوازێکی حەزین و غەماوی و بۆ سبەینێڕا بە گوێی هاوڕێ و ئاواڵی نزیکی خۆی، محەمەدی ماملێی دەسریواند و دەیکردە گۆرانییەکی جاویدانی کە هەر زوو بە گشت کوردستاندا بڵاو دەبۆوە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بزانێ ئەم گۆرانییە هی کێیە! لە چ سەرچاوەیەک هەڵقوڵیوە و لە چ کارەساتێکی دڵتەزێن دەدوێ!
=KTML_Bold=دایکی دەیگێڕاوە=KTML_End=: شەوێک بە پڕتاو دەیەویست لە ماڵێ وەدەرکەوێ، پێشم گرت. قوڕئانێک و خەنجەرێکی لە باوەشدا بوو. کە دواندم لێی تێگەیشتم بڕیاری وایە بەم شەوە بچێتە سەر مامی. خەنجەری لەسەر سینگ ڕاگرێ و قوڕئانی لە بن سەر دابنێ و پێی بڵێ یا ئەوەیە دەتکوژم، یا بەم قوڕئانە سوێند بخۆ شازدەم بدەیتێ.
ئەم کارانەی هاشمی عاشق وای لە مامی کرد کە بە شەوی تاریک کچەکەی لە خزمێکی خۆی مارە بکا و کوتوپڕ بیگوێزێتەوە.
هاشمی دڵشکاو کە لە گەیشتن بە خۆشەویستەکەی نائومێد بوو، جارێکی تر لزگەیەک لە دڵتەزێنترین گۆرانییەکانی کوردی بە دەنگی زۆڵاڵی محەمەدی ماملێ بە گشت کوردستاندا بڵاوکردەوە کە ئێستاش پاشی پەنجا ساڵ، تین و سۆزی خۆیان لە دەست نەداوە و هەستی بیسەر دەبزوێنن.
دڵی شەیدا و بێقەراری هاشم بەم شکانە تێکنەشکا. پاشی ماوەیەک کەوتە داوی ئەوینی کیژۆڵەیەکی باڵابەرز، چاوکاڵ و ئاشقکوژی تر بە ناوی کوبڕا. بەڵام سەرەڕای خۆشویستنێکی دوو لایی لە مابەینی هاشم و کوبڕادا، چارەنووس وابوو ئەمجارەش بەدڵشکاوی و نائومێدی بکەوێتە گێژاوی غەم و خەفەت. بەرهەمی ئەم دەورەش ملوانکێکی ڕەنگینی گۆرانی و ئاوازی کوردی بوو کە جگە لە شاری بچکۆلە و خنجیلانەی سابڵاغی ئەو سەردەم، لەدەرەوە کەس نەیزانی دانەری ئەم شیعر و ئاوازانە کێیە و چ بەسەرهاتێکی غەماوی هەیە و ئەم وشانە لە چ دڵێکەوە هەڵقوڵیون!
هاشم بە چەشنێکی نەویستە و چارەنووسێکی هەروایی ژنی هێنا و ماڵی پێکەوەنا. کات فڕی و زەمانە تێپەڕی. سێ منداڵی هەبوون کە کۆتری ئەوینی هەروا شەیدا و بێ هێلان دەسووڕایەوە؛ بەڵام ئەمجار بۆ دوایین جار گیرۆدەی عیشقی کەژاڵ بوو؛ کچە کوردێکی نەشمیلی سابڵاغی، شێوەتەرزێکی نەونەمام، کە وەکی ئاسکێکی سڵ، بیری ورووژاندبوو و خەیاڵی ئەوی بە تەواوی وەحشی کردبوو. کەژاڵیش ڕوحی لە دەوری ئەو دەگەڕا و دڵی نابووە پێناوی عیشقی یارە دڵسووتاوەکەی. بە ڕواڵەت چ لەمپەڕێک نەمابوو، کەچی دایکی و نزیکانی خۆی لێی چوونە بن باوکی کەژاڵ و داوایان لێکرد دان بەم کارە دانەنێ و لێگەڕێ هاشم لەسەر ژیان و ژن و منداڵی خۆی دابمەزرێ. باوکی کەژاڵ بە ناچاری کچەکەی خستە کێژاوی چارەنووسێکی نادیار و بە زۆر هەڵیداشتە شاری تەورێز و لە خزمێکی خۆی مارە کرد تاکوو ئەم ئاگرە دابمرکێنێ و کۆتایی بەم تراژدییە بێنێ.
ئەو ڕۆژەی کە کەژاڵ قەرار بوو بۆ هەمیشە کۆچ بکا و هەموو شتێک کۆتایی پێبێ، هاشم دەستی دابووە خەنجەر و بڕیاری وابوو تارای بووک بە خوێنی خۆی بڕازێنێتەوە و کۆچێکی سوور وەڕێبخا. بۆ ماوەیەک پێشی ئەو کارەی گرت و دیسان لزگە و بەرمووری ڕیزە گۆرانییەک بە کوردستاندا بڵاو بووەوە کە جگە لە شاری سابڵاغ، لە هیچ کوێیەک نەیاندەزانی ئەم گۆرانی و دەیان گۆرانی تر مانایان چییە و کێ ڕێکی خستوون کە دەڵێ:
من عاشقم وێڵ و شەیدا
بۆ سوورە گوڵ دەو باغەیدا
ئەی سایە لار، ئەی گوێ بە گوار!
دەمرم لە بەر کۆچی دوورت
خوێنی منە کۆچی سوورت، کۆچی سوورت...
یەک دوو ساڵ بەر لە مردنی، کەژاڵ کە پیرەژنێکی تێکشکاو و لەپێکەوتوو بوو، بە بیانووی کڕینی کووتاڵ لە دووکانەکەی وەژوور دەکەوێ و مەزندەی ئەم پارچە و ئەو پارچەی لێ دەپرسێ. هاشم وەکی مشتەرییەک لێی دەڕوانێ و تاریفی پارچەکانی بۆ دەکا و لە مەزندەکانیان دەدوێ. کەژاڵ کە هەست بەوە دەکا هاشم وەکی بیانییەک لێی دەڕوانێ و نایناسێتەوە، پێی دەڵێ: حاجیئاغا نامناسی؟!
ئەویش دەڵێ: بە خودای پێم وا نییە بە خزمەتت گەیشتبم!
پێی دەڵێ: ئەمن کەژاڵم!
حاجی هاشم دەستی شل دەبێتەوە و لەسەر جێگەی خۆی دادەنیشێ و کەژاڵ وەدەردەکەوێ. پاشی نزیک بە چل ساڵ، ئەوە دوایین یەکتر بینینی هاشم و کەژاڵ دەبێ، بەڵام چ بینینێکی غەماوی و دڵتەزێن!
حاجی هاشمی نانەوازادەگان سەرەڕای ئەم بەسەرهاتە بە سۆزە، تەنانەت لە شاری خۆی نێوێکی نائاشنا و شاعیرێکی غەریب بوو. لە بێدەنگی و گومناویدا ژیا. پاشی مردنی کە چاوم بە نووسراوە و شوێنەوارەکانیدا گێڕا، تازە زانیم خاوەنی پتر لە 150 گۆرانییە کە چ لە ڕوانگەی ئاواز و دانان، چ لە ڕوانگەی شیعر و سۆزەوە لووتکەی گۆرانیی کوردییان تەرخان کردووە و مەشهووری دوورترین شوێنەکانی کوردستانن، بەبێ ئەوەی هیچ کەس خاوەنەکەیان بناسێ یا تەنانەت ناوی بیستبێ. ئەوەتا چەند جار گۆرانییەکانی محەمەدی ماملێ و حەسەن زیرەک چاپ و بڵاوکرانەوە، بەبێ ئەوەی ناوێک لە حاجی هاشم لە ئارادا بێ.
شیعرەکان ئەوەندە ڕێک و ڕەوان و لەسەر زاران خۆشن کە تەنانەت لە شارەزایان کەم کەس هەیە بە فولکلۆریان دانەنێ و پێی وابێ خاوەنێکی سەربەخۆیان هەیە.
ئایا تۆ خۆشت تا ئێستا ئەمانەت هەر بە فولکلۆر نەزانیون؟:
ئەوڕۆ یاری نازەنین چووە سەیرانێ
قەولی داوە بێتەوە، دێتە ژوانێ
شەرتە سوێندی بۆ دەخۆم بە قوڕئانێ
قەولە یارێ هەڵگرم، تێر دە باوەشی گرم
یاری شۆخ و نازەنین، یاری مەە جەبین...
++++
ئەی بولبولی دڵ غەمگین، یار یار یار یار
تێر تێر با بۆ یەک بگرین، یار یار یار یار
یاری جوانم، یار یار یار
من بۆ دڵ و تۆ بۆ گوڵ بچریکێنین
هەردووکمان شەیداین بۆ گوڵ، دڵ بە خوێنین...
هەرچەند حاجی هاشم لە گومناویدا ژیا، بەڵام هونەرمەندان ژیانیان لە دوای مەرگ دەست پێدەکا. ئەو بە بەجێهێشتنی گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی و شیعر و نووسراوە و لێکۆڵینەوە، ناوی خۆی جاویدانە کرد.
ئەوین بە پێی سەردەم و تەمەن قاڵب دەگۆڕێ، بەڵام لە هەر شێواز و ڕواڵەتێکدا بێ، هەر ئەوینە. کە حاجی هاشم پلەی تەمەنی بەرەو ژوور چوو، ئەوینەکەی لە قاڵبی عیرفاندا خۆی نواند:
هەزاران قارەمانی وەک سیامەند کە ئایەت بوو لە بۆ سەنعاتی خواوەند
کچی ئەفراسیاب، خانم مەنیژە کە ئاشقی بیژەنە ئەو ناسکە کیژە
هەزاران عاشقی وەک شیرن و فەرهاد کە جوان هەڵکەوتبوون وەک داری شمشاد
هەزاران سۆفی وەک شاهی نەقشبەند کە فانی بوون لەگەڵ عیشقی خوداوەند
هەزاران ئەنبیا و خاسانی ڕێی حەق کە تێکەڵ بوون بە عیشقی زاتی موتڵەق
ئەوانە نامرن هەر جاویدانن ئەوانە ئایەتی سیڕڕی نیهانن...
سەردەمێک لە ژیانی حاجی هاشم بە ڕاو و شکار، سەردەمێک بە تەبعید و دوورخرانەوەی بۆ شاری دامغان و سەردەمی دواییشی بە شاخەوانییەوە بهووری. بەڵام سەردەمی ئەوین و دڵدارییەکەی لە هەوەڵ تا ئاخری ژیانی تەرخان کرد.
=KTML_Bold=بەرهەمەکان=KTML_End=
لیستەی گەنجینەی بەرهەمەکانی حاجی هاشم ئەمانەن:
دەستنووسی گۆرانییەکانی لە دەفتەرێکدا، پتر لە 500 لاپەڕە و 150 گۆرانی.
دەستنووسی دیوانی شیعرەکانی لە دەفتەرێکدا، پتر لە 300 لاپەڕە و 60 پارچە شیعر لە غەزەل، قەسیدە، پێنج خشتەکی و مە#سنە#وی کە بابەتەکانیان پێداهەڵدانی سرووشت، عیرفان، نیشتمانی، سروود، شیعری بۆنە و هەجون.
دەستنووسی چوارینەکان لە دەفتەرێکدا، پتر لە 300 لاپەڕە و 900 چوارینە.
کەشکۆڵ، دەفتەرێکە لە 98 لاپەڕەدا، کە 88 پارچە شیعری خۆی و شاعیرانی تری فارس و کوردی بە زمانی فارسی و کوردی لە غەزەل و قەسیدە و قەتعە و فەرد تێدا نووسیوەتەوە. ئەم دەفتەرە گەلێک شیعری بەنرخی بڵاونەکراوەی هەندێ شاعیری ناسراو و نەناسراوی تێدایە.
دەستنووسی داو و دەرمانی خۆماڵی، ئەم دەفتەرە 97 لاپەڕەیە و لە باسی نەخۆشییەکان و دەرمانی خۆماڵی دەدوێ کە بە چەشنی نوسخە ڕێکی خستوون و سەرجەم 269 نوسخەی بۆ دەیان نەخۆشی تێدایە و سەرچاوەی هەر نوسخەیەکیشی دەست نیشان کردووە. سەرجەمی نوسخەکان لە زاری ئەم و ئەو و پیرەپیاوان و شارەزایان و پزیشکەکان وەرگیراون کە ژمارەی ناوەکان 70 کەسن. پێشەکییەکی کوورتیشی بۆ ئەم دەفتەرە نووسیوە لە دوو لاپەڕەدا.
پتر لە 11 دەفتەری دەستنووس کە بابەتی هەمە جۆریان تێدایە و بریتین لە ناوی سەدان گیاوگۆڵی کوردستان و پتر لە سەد پەلەوەر و جانەوەر و چەند کوورتەباسی مێژوویی وەک مێژوولکەی بنەماڵەی نانەوا، مێژوولکەی عەشیرەتی مەنگوڕ، لیستەی کارەساتە مێژوویییەکانی مەهاباد، پێشنووسی شیعرەکانی خۆی، هەڵبژاردەی گۆرانییەکانی خۆی، گاڤژمێری و فولکلۆر و...
دەستنووسی دیوانی فارسیی وەفایی، بریتییە لە غەزەل، پێنج خشتەکی و چوارینە، لە 96 لاپەڕەدا کە 08-01-1371 لە ڕووی نوسخەی کاک یۆسفی ژیان نووسیویەتەوە. کاک یۆسفیش01-01-1343 لە ڕووی نوسخەی دەسخەتی میرزا عیسای گەورک، کوڕی میرزا عەبدولڕەحمان، نووسیویەتەوە؛ میرزا عیسا لە ساڵی 1322ی کۆچیی مانگیدا، دوو ساڵ دوای کۆچی دوایی وەفایی، ئەم نوسخەیەی کۆکردووەتەوە. هەڵبەت دەستنووسەکەی میرزا عیسا بریتییە لە شیعرە کوردی و فارسییەکانی وەفایی، بەڵام کاک یۆسفی ژیان، کاتی خۆی تەنیا فارسییەکانی لە ڕوو هەڵگرتووەتەوە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは473表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
関連ファイル: 9
リンクされたアイテム: 2
日程&イベント
グループ: 伝記
Date of Birth: 00-00-1928
Date of Death: 00-00-1994 (66 年)
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Mahabadの
No specified T3 85: 東クルディスタン
ネイション: クルド
人タイ: シンガー
人タイ: 詩人
性別: 男性
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 14-01-2020上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 15-01-2020
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 24-06-2023
URL
このアイテムは473表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.151 KB 24-06-2023 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,864
画像 106,230
書籍 19,341
関連ファイル 97,345
Video 1,397
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.344 秒(秒) !