$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو 13 هاوڵاتی ویستویانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە شێوەی نایاسای خۆیان بگەیەننە شاری #وان#، بەڵام بەهۆی سەرما و سۆڵە و زۆری بەفرەوە، لەنزیک ناوچەی #چاڵدیران#ی وان ڕەقبوونەتەوە. سێ لەو هاوڵاتیانە کوردی ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتوی شاری #کۆبانی# بوون و ئەوانی تریش ئەفغانی بوون و دەیانویست وەک پەنابەر ڕوو بکەنە ئەوروپا.[2]
- جارێکیتر قەدەغەی هاتوچۆ لە #وان# درێژکرایەوە. ماوەی 3 ساڵ و 2 مانگ و 18 ڕۆژە قەدەغەکاریی دەوڵەتی تورک لە وان بەردەوامیی هەیە.[1]
- چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک لە نیوەشەودا لە ناوچەی ئارتوکلوی #مێردین# هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و 4 کەسیان دەستگیرکرد. یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی عەبدولقادر چالهان بوو و لەلایەن چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکەوە برا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە مێردین، کە 3 منداڵی عەبدولقادر لە ئێستادا لە زینداندان و هەروەها کوڕێکی عەبدولقادریان بە ناوی عەبدوڵا چالهان دەستگیرکرد. پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک ماڵەکەی چالهانیان تێکوپێکدا و باوکی چالهانیان بە زەویدا ڕاکێشا. لەو هەڵکوتانەی پۆلیسی دەوڵەتی تورکدا ئوزگیور بولوت ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی #هەدەپە# و کەسێکی تر، کە تا ئێستا ناوەکەی نازانرێت و میوانی ماڵەکە بووە دەستگیرکراون.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی #سنە# بۆ کاروباری تەندروستی ڕایدەگەیێنێت، بەئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەسێکیان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەستنیشانکردووە و نموونەی خوێنەکەیشیان بۆ تاران ناردووە.[3]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، لە سەرجەم سنووری پەروەردەکانی #سۆران#، #چۆمان# و #ڕواندز# سبەینێ کرایە پشووی فەڕمی.[1]
- هابیل حاجی ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی #ئەنفال# لە#چەمچەماڵ# ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ئه و 171 ڕووفاتەی ژن و منداڵە ئەنفالکراوەکان کە لەبیابانەکانی باشوری عێراق لە (تەڵعەت ئەلشەیخییە) دەرهێنرایەوە ئیش و کارەکانی لەپزیشکی دادی بەغداد تەواو بووە و لە ئێستادا لە ئامادەکاریداین بۆ هێنانەوەی ئێسک و پروسکی ڕووفاتە پیرۆزەکانیان و لەمۆنۆمینتی ئەنفال لەچەمچەماڵ بەخاک دەسپێردرێن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376649/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی ڕۆژ: 09-02-2020، چۆمان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی ڕۆژ: 09-02-2020، چۆمان=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی دەستپێکردنی بەفربارینەوە، تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی #پێنجوێن# کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و هۆشداریش دەدرێت بە شۆفێران، هاوکات لەئێستادا ڕێگەی سەیرانگەی #بلکیان# کە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی شارۆچکەی پێنجوێن جێگەی مەترسییە. بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ 15 پلەی ژێر سفر، سبەی دووشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن کرایە پشووی ڕەسمی.[2]
- لە شارەدێی #حاجی ئۆمەران#ی سەر بەشارۆچکەی چۆمان، لەسنووری پارێزگای #هەولێر#، ڕێژەیەکی زۆر بەفر باریوە و پلەکانی گەرما دابەزیون بۆ 19 پلە ژێر سفر، بەهۆیەوە هاتووچۆی شتومەک و گەشتیاران لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران ڕاگیراوە.[6]
- کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامەو تائێستا 50 ماددەی پەیڕەوەکە پەسندکراوەو بەکۆی دەنگی ئەندامانیش سەرکردایەتیش ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی گۆڕدرا.[5]
- هێزی پێشمەرگە لە دەوروبەری گوندی زنانەی سەر بە شارۆچکەی #کفری#، ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە جموجۆڵەکانی #داعش# ئەنجامداوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان پێشمەرگە و گرووپێکی سەر بە داعش ڕوویدا، بەڵام گرووپەکە هەڵاتن و ناوچەکەیان جێهێشت.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێ: تەواوی دانیشتوانی ئازیزی ناوچە شاخاوییەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەکان و تەواوی سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و دەوروبەریان ئاگادار دەکەینەوە، لە سەرمایەکی زۆر توند و دابەزینی پلەکانی گەرما و کەوتنی شەختە، بە بەتایبەتی لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا.[4]
- سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لەئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی#، ڕایگەیاند ئەو کلۆرەی دەکرێتە ئاوی سلێمانییەوە لەساڵی 2018 وە بەسەر چووە و تا ئێستاش بەکاردێت، دەشڵێت، لەڕێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە داوایان لە داواکاری گشتی سلێمانی کردووە، کە ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر لەسەر ئەو پرسە.[6]
- لەزانکۆی #گەرمیان#، تاقیگەیەکی زانستی کرایەوە، کە پێکهاتوە لە 38 تاقیگە و 90 ژوری تایبەت بە ئۆفیس و لەسەر ڕوبەری زیاتر لە 11 هەزار مەتر چوارگۆشە بە بودجەی زیاتر لە 7 ملیۆن دۆلار دروستکراوە، بەیەکێک لە گەورەترین تاقیگە زانستییەکانی ناوچەکە دادەنرێت.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێپێوانە بەرفراوانەکەی دوێنێی شاری فرانکفۆردی ئەلمانیا بۆ ئازادیی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ئەمڕۆش لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوام بوو، لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی پۆلیسی ئەلمانیا هێرشیان کردە سەر چالاکەوانانی ڕێپێوانەکە و سێ گەنجیان دەستگیر کرد.[1]
- حکومەتی سوریا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ سازدان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دانیشتن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (#هەسەدە#).[2]
- وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراقی ڕایدەگەیەنێت، هەردوو ئەرشیفی #ئەنفال# و جووەکانی عێراق، کە ئێستا لە ئەمەریکان دەگەڕێندرێنەوە وڵات.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表