چالاکییەکانمان دژی چەتەکان و سوپای تورک لە #عەفرین# و دەوروبەی بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەدا ڕۆژی 26-12-2019 هێزەکانمان لەدژی بارەگای سوپای داگیرکەری تورک لە عەزاز و مالیکییە و شەرا چالاکیان ئەنجامدا و لەئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە دوو سەربازی سوپای تورک کوژران و سێ سەرباز بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری تورک، لەدوای چالاکییەکە گوندەکانی مالیکییە و مەرەناز شەواریقە و ئەلقامی ناوچەی شەرای عەفرینی بۆردوومانکرد، بەهۆیەوە زیان بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.[1]