ناسناو: عادل سەمسوور
ناو و پاشناو: محەمەد چۆبان
شوێنی لەدایکبوون: سەمسوور
ناوی دایک و باوک: فاتمە - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: 29-05-2019\8ی جۆزەردان - دۆڵی زاپ
#29-05-2019#
هاوڕێ عادل سەمسوور ساڵی 1986 لە شاری سەمسوور لەدایکبووە و لە تەمەنی لاویدا زوڵمی دوژمنی گەلی کوردی بینیوە. دواتر هاتووەتە نێو خەباتی گەنجان و بەهۆی فشارەکانی دوژمن ناچار بووە ڕوو لە ئەورووپا بکات. هاوڕێ عادل سیستەمی سەرمایەداریی ئەورووپای پەسەند نەکردووە و ساڵی 2010 هاتووەتە نێو ڕیزەکانی گەریلا. لە ڕۆژی دەستپێکەوە بەباشی ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆی جێبەجێ کردووە. هاوڕێ عادل لە بەرانبەر دوژمن لە ڕیزەکانی پێشەوە تێکۆشاوە. تا ساتی شەهیدبوونی ئەوەی پیشانی ئێمە داوە کە پەیوەستبوونی گەل و ڕێبەرایەتی چۆن دەبێت.