ئاو هەموو ئاشەکەی بردبوو، کابرا بە دوای چەقچەقە دا دەگەڕا
ئاش یان ئاسیاو دوو جۆری هەبوو ئاشی ئاو و ئاشی ئاگر، ئەو ئاشەی بە ئاو کاریدەکرد پێی وتراوە ئاشی ئاو، ئاشی ئاویش پێویستی بەدەراو و سەرچاوەی ئاو هەبوو بۆیە یان لە نزیک کارێز و کانی و سەرچاوە دامەزراوە یانیش لە ڕۆخ و کەناری ڕووبارۆچکە و ڕووباران دامەزرێنراوە، ئاش کە کاری کردووە و کورد وتەنی کە (گەڕاوە) دەنگێکی هەبوو بە (چەقەچەق)ی ئاشی ناوی هاتووە و بەهۆی دووبارە بوونەوەی هەمان دەنگ شێوەی ئاوازیشی لێهاتووە وتراوە چەقەوێڕەی ئاشی، ئینجا ئەو ساڵەی زەنە باران و ساڵێکی تەڕو تووش و بە ئاو بوایە لە وەرزی بەهاردا ئەگەری لافاو و ئاودەربوون زۆر بووە و هەندێک جار سێڵاو و لافاوی دەم چۆم و ڕووباران هاتووە و ئاشی ئاوی بەتەواوی ڕاماڵیوە و بردیویەتی، خاوەنەکەشی هیچ ئەوەی نەزانیووە ئاو بردویەتی وتویەتی دەنگی چەقەچەقی ئاشەکە نایەت، ئەمە واتە لە (بێ خەبەران کەشکەک سڵاوات) واتە کەسی بێئاگا و لە دوای شتی بچوک چوو، هەروەها هەمان ئیدیۆم بەشێوەیەکی تر هەیە و وتراوە (گایەڵ بەگاڕانەوە چوو، لە گۆڵکە سووری دەپێچێتەوە).[1]