ئاو دەڕوات زیخ بەجێ دەمێنێ
زیخ کە پێکهاتەی ورد و خاشبووی جۆرەکانی بەردە بەهۆی کەشکاری-ەوە، مادەیەکی بێ گیان و بێ کەڵک و ڕووتەوەبووە لە خاسییەتەکانی گڵ و خاک، ئاویش سەرچاوەی ئاوەدانی و پێکەوەژیان و بوونیاتنانی شارستانییەت و گەشەکردنی مرۆڤایەتییە لەدوو گەردیلەی هایدرۆجین و ئۆکسجین پێکهاتووە، ئەوەی لەسەر ڕووی زەوی دەبینرێت لە کشتیاری و پیشەساری و بازرگانی و ئاژەڵداری و تاد هەموو بەبێ ئاو هەڵناکات وکارئاسانی بۆ نایەتە کایەوە، کەواتە ئاو بەکەڵک و زیخ بێ کەڵکە بۆ یە بە ئیدیۆمەوە بۆ لەدەستدانی شتێکی بەنرخ و مانەوەی شتێکی تیابەستە نەبوو بەهەناسە هەڵکێشانەوە وتراوە (ئاو دەڕوات زیخ بەجێ دەمێنێ). [1]