دواڕۆژ، زریان محەمەد
شارەوانییەکانی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت لە ساڵی 2018 دا 51 پڕۆژە لە کارکردن وەستاون و 25 پڕۆژەش کاریان تێداکراوە.
کەمال مستەفا بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنەمەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژانەی بەردوامن لەشاری سلێمانی 18 پڕۆژەن کە نۆ پڕۆژە لەسەر بودجەی گەشەپێدانە و حەوت پڕۆژەیان لەسەر بودجەی وەبەرهێنانە و دوو پڕۆژەیان لەسەر نەوت.
باسی لەوەشکرد ئه و پڕۆژانەی ڕاستەوخۆن و بەردەوامن 10 پڕۆژەیە، پڕۆژە وەستاوەکانیش 25 پڕۆژەن کە 19 یان لەسەر گەشەپێدانە و شەش پڕۆژەیان لەسەر وەبەرهێنانە و پڕۆژە ڕاستەوخۆکانیش کە لەشارەوانییەکانەوە دەدرێت و وەستاوە 26 پڕۆژەیە و کۆی بڕی پارەی پڕۆژە وەستاوەکانیش 60 ملیار و 233 ملیۆن دینارە و بڕی پارەی پڕۆژە بەردەوامەکانیش 51 ملیار و 738 ملیۆن دینارە.
ڕاشیگەیاند: داهاتی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان چوار ملیار و 669 ملیۆن دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشدا شارەوانییەکانی سلێمانی لە سێ زۆندا پڕۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەئەستۆدەگرن، زۆنی #شارەزوور# کە لەمساڵدا سێ هەزار و 360 تەن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوەو خراوەتە ژێرخاکەوە، زۆنی دووەم #چەمچەماڵ# تیایدا دوو هەزار و 412 تەن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوەو خراوەتە ژێر خاکەوە، زۆنی سێهەم شارباژێڕ کە دوو هەزار و 124 تەن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە کە ئەم کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکە 437 شۆفێر و 1628 کرێکاری ژینگەپارێز کاری تێدا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا پێدانی زەی بە چین و توێژەکان بەردەوامە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە بڕیاری ساڵی 2006یان هەیە، دەڵێت: توانیومانە لەمساڵدا 174 زەوی بدەین بە پیشەوەران لە ئەڵایی و 107 پارچە زەویش بدرێت بە کەمئەندامان، هەرچەندە لە 2006/6/8وە پێدانی زەوی ڕاگیراوە.[1]
#30-12-2018#