#مەلا غەفوری دەباغی / حافزی مەهاباد#
1925-1990
ئەم هۆزانەوانە کوردە زۆر بەهرەدار بووە لەگەڵ ئەوەی (بەداخەوە) لە منداڵییەوە بینایی لەدەست داوە.
جووتەمەم
ئەی جووتە مەمت عەینی هوڵووی تازە فەریکە
فێداری دەسی تۆیە دڵم چارەسەری کە
گیان بۆتە پەپولێک و لە دەوری شەمی ڕووتە
تا باڵوپەڕی پاکی نەسووتاوە دەریکە
چاوت کە بە هاوکاری برۆت خەڵکی دەکوژێ
ئەگریجە لە پای چی لەگەڵ ئەو جووتە شەریکە؟
دوژمن دەیەوێ تۆ بە تەڵا هەڵخەڵەتێنێ
یا جوابی بە تێڵا بدە، یا جارێ کەری کە
ئەم شاعیرە بێ چاوە کە سەودا سەری تۆیە
تاوێ وەرە دەس باوێ ملی، بەختەوەری کە
(1975) ئەم شیعرەی هۆنیوەتەوە