لە دەستی شکا
هەر کارێک مرۆڤ پێی هەڵسێت و بيەوێت بەسەرکەوتوويی جێ بەجێی بکات، بەڵام لەکاتی ئەنجامدانی کارەکە وەک پێويست نەتوانێت ڕايبپەڕێنێت، هەر کۆسپ و تەگەرەيەک بووە ڕێگر لەبەردەم ڕاييکردنی کارەکە دەوترێت فڵانە کەس لە دەستی شکا واتە نەيتوانی بيگەيەنێتە سەر و کارەکەی لەدەستچوو تازە ناتوانێت ئەنجامی بدات.