بەرەچاوکردنی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردوەو لەپێناو پاراستنی زیاتری ئارامی و ئاسایشی پارێزگاکەمان، لیژنەی ئەمنی پارێزگای #سلێمانی# داوا لە سەرجەم حزب و لایەن و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان دەکات، لەم کاتەدا پەنا نەبەنە بەر ئەنجامدانی هیچ کۆبوونەوەو گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەژێر هەر داوا و پاساوێکدا بێت.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی تەئکید دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی بارودۆخ لەبار نییە و ژمارەیەکی زۆر ئاوارە ڕوویان لە پارێزگاکەکە کردووەو بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و دەزگا حکومییەکان سەرقاڵ نەبن، مۆڵەت نادات بەهیچ گردبوونەوە و چالاکی و خۆپیشاندانێک و هەر لایەنێک پابەند نەبێت ڕووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەم داواکارییەی لیژنەی ئەمنی تەنیا و تەنیا لەپێناو پاراستی ئارامی پارێزگاکەو دوورخستەوەی هاووڵاتیانە لە دڵەراوکێ و نیگەرانی زیاتر، بۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەین ئەم ماوەیە دان بەخۆیاندا بگرن و هاوکار و پشتیوانمان بن.
هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگاکەمان و دڵنیاشین هاووڵاتیانی خۆشەویست و لایەنەکان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا دەبن و چاوەڕوانی هاوکاری هەموو لایەکین.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی
18-10-2017