5 زیندانی بەندکراو لەزیندانی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن
📝 クルド文書
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، 5زیندانی پێڕەوی ئایینزای سوننە لەڕێکەوتی 9ی خەرمانانی1396 لەزیندانی دیزەڵ ئاوای
کرماشانکرماشان مانگرتن لەخواردنیان دەست پێکردووە.
“ئەحمەد سادقی، یوسف مورادی، عەبدوڵا وەیسی، ئۆمێدخاکی ومحەممەد بازانی” ناونیشانی ئەم پێنج هاوڵاتییە کوردەی سوننەیە کەبەهۆی گواستنەوەیان بۆبەندی نەخۆشانی کێم وچڵک(عفونی) وگەڕانەوەیان بۆبەندەکانی خۆیان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کەسانە بۆمەتی پڕوپاگەندەی ئایینی دەسبەسەر کراون وئەمە لەکاتێکدایە کەبەپێی کوتەی ئەوان،چالاکییەکانیان ئاشتیخوازانە ومەدەنیانە وبەدوور لەهەرچەشنە دژوازییەک بووە.
جێگەی باسە کەگوشار بۆسەر زیندانیانی سیاسی وئایینی کورد لەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە ڕوو لەزیاد بوونە وبەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانیانی سیاسی وئایینی بەندکراو لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەجیش لەدۆخێکی نالەباردان تائەو شوێنەی بەرپرسانی ئەم زیندانە هەموو شوێنەکانی بەندی ئەم زیندانیانیانەیان بەکامێرای (مداربستە)وسیستەمی بیسەر تەیار کردووە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-09-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!