هۆزی شێخانی هۆزێکی کوردیە (لە هەر چوار پارچەی کوردستان بوونیان هەیە) ئەوەی ئەم هۆزە لە دێر زەمانەوە لەلایەن هۆزەکانی تر پێی دەناسرێنەوە و جیادەکرێنەوە ئەویە کە ئەم هۆزە (بن داسنین) واتە (بن ئێزدین) و باپیرانیان لەسەر ئاینی (ئێزدی) بووین دواتر بون بە ئیسلام. وە ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە ئەم هۆزە لە کوردستانی باشوور سەرچاوەکەیان هەمووی قەزای (کۆیە) یە واتە هەموو شێخانەکانی کوردستانی باشوور پاش ئەوەی بوون بە موسڵمان لە قەزای کۆیەوە دابەش بوون وە لەو قەزایەش لەم گوندانەوە (بایزئاغا، ئیلنجاغی گەورە، بانی ماران، بانەمورد، نێرەگین). هەرچەندە تاکو ئێستاش مشتومڕ لەسەر مێژووی هاتنی شێخانیەکان بۆ قەزای کۆیە و بوونیان بە ئیسلام هەیە بەڵام ئەوەی دەتوانرێ وەک سەرچاوەیەک پشتی پێ ببەستین ئەوەیە. کاتێ سوڵتان سولەیمانی قانونی (سوڵتانی عوسمانی) ساڵی 1535ز ڕووی لە عێڕاق و کوردستان کرد هەموو خاکی سۆرانی خستە سەر شاری هەولێر و (میر حوسێن بەگی داسنی) کە میرێکی کوردی ئێزدی بوو کرد بە حاکمی ناوچەی سۆران. پاشان پاشان بەهۆی ڕاکێشانی سۆزی ئاینی کوردانی ناوچەکە میرانی سۆران کەوتنە شەڕکردن لەگەڵ ئێزدیەکان و زۆریان ئازاردان و کوشتنیان پە پێی سەرچاوەکان نزیکەی 500 کوردی ئێزدی لەم شەڕانەدا کوژراون و ناوچەی سۆران و هەولێریان لە ژێر دەست دەرهێنان و سوڵتان سولەیمان بە هۆی ئەم شکستە حوسێن بەگی داسنی بانگ کردە ئیستنانبۆڵ و بەهەزار ئازاردانەوە کووشتی. ئا بەم شێوەیە دەتوانین بڵێین هۆزی شێخانی لەگەڵ بوونی حوسێن بەگ بە میری هەولێر ئەوانیش هاتوونەتە ناوچەی هەولێر و بە تایبەی (کۆیە) ی ئێستا و پاش ئەوەی بوو بەشەڕو کوشتار ئەمان بە زۆر بێ یان بۆ پاراستی گیانی خۆیان لە کووشتن بوون بە ئیسلام.
ئێستا شێخانیەکان لە شوێنانەدا هەن
-قەزای کۆیە. پارێزگای هەولێر و قەزای مەخموور و گەرمیان و کەرکووک قەزای کۆبانێ لە کوردستانی سووریا و ناوچەی پیرانشار لە کوردستانی ئێران و هەروەها لە کوردستانی تورکیا. وە شانازی بەوەوە دەکەن کەوا لە بنەچەدا ئێزدی بووینە و هەمیشە لە گەڵ برایانی ئێزدیان کە دەگەنە یەکتر دەڵێن (ئێمە لە دین بوون بەڵام لە خوێن نابین).
هەندێک لە کەسایەتیەکانی هۆزی شێخانی لە کوردستانی باشوور :
هەرچەندە کەسایەتی زۆریان هەن بەڵام چەند نموونەیەک لێرەدا دەنووسم :
- هونەرمەندی گەل مامۆستا (تاهیر تۆفیق)
- هونەرمەند (ئەیاز یوسف زاخۆیی)
- هونەرمەند (مەعروف شێخانی)
- هونەرمەندی شەهید (جەوهەر باپیر)
- هونەرمەند نایف شێخانی
- هونەرمەند ئەنوەر شێخانی
هونەرمەند شێرزاد شێخانی
هونەرمەند لوقمان شێخانی
- عەبدولکەریم شێخانی (نووسەر)
- عەبدولوەهاب شێخانی (نووسەر)
- سەعدوڵا شێخانی (فۆلکلۆریست و نووسەر)
-عەلی جەمیل شێخانی
رزگار شێخانی (نووسەر و وەرگێڕ)
دکتۆر وەلی مەحمود حەمەد (سەرۆکی ئێستای زانکۆی کۆیە)
کێخوا وەسمان ئیلنجاغی (پیاوماقوڵ)
کێخوا شەریف بایزاغەیی (پیاوماقوڵ)
عەزیز ئاغای کەوری (پیاوماقوڵ)
نایف ئاغای شێخانی (پیاوماقوڵ)
هەروەها سەدان کەسایەتی تر کە لێرەدا بە داوای لێبووردنەوە ناتوانم هەمووان بنووسم!