فەخامەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عیراق بەخۆشحاڵییەوەو لەکانگای دڵمەوە ڕاستگۆیانەترین پیرۆزبایی ئاراستەی فەخامەتتان دەکەم بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بەم بۆنە پیرۆزەوە جوانترین ئاواتم ژیانێکی خۆش و پڕ لە تەندروستی و بەختەوەرییە بۆ بەڕێزتان، داوا لەیەزدان دەکەم ئەم مانگە پیرۆزە بەخێرو خۆشی بگەڕێنێتەوە بەسەر گەلی برامان و سەرجەم گەلانی عەرەبی و ئیسلامیدا. لەگەڵ بەرزترین ڕێزی برایانەمان هەموو ساڵێکتان پڕبێت لەخۆشی.
عەبدولفەتاح سیسی
سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی