د.ڕەفیق #شوان#ی
ناوی تەواوی(ڕەفیق محەمەد محێدین)ە، ناسراو بە دکتۆر ڕەفیق شوانی لەساڵی(1953) لە گوندی(#ناڕوجە#)ی شوانی پارێزگای #کەرکووک# لەدایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی ئاداب، بەشی زمان وئەدەبی کوردی لەساڵی(1976-1977) بەدەستهێناوە، ماوەیەک وەک مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و دواتر هەولێر مامۆستایەتی کردووە.
لە(11/7/1988) بڕوانامەی ماستەری لەزمانی کوردیدا وەرگرتووە، نامەکەشی بەناونیشانی(وشەسازی زمانی کوردی) کە لەڕووی لێکۆڵینەوەی زمان و مێژووی خوێندنی باڵادا بە یەکەم نامەی ماستەر دادەنرێت کە بەزمانی کوردی نوسرا بێت، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی بەغدا، کۆلێژی پەروەردەی(ابن الرشد) وەرگرتووە،
بەناونیشانی(ڕستەسازی زمانی کوردی) لەڕێکەوتی(9/10/1990) وەکو مامۆستای زانکۆ، لە زانکۆی سەلاحەدین، کۆلیژی ئاداب، بەشی کوردی دادەمەزرێت و خزمەتی زانکۆیی دەکات تاوەکو ئێستا بەردەوامە و پلەی زانستیشی(پڕۆفیسۆر)ه و بەرهەمە چاپکراوەکانی(14) کتێبی جۆراوجۆری لەبوارەکانی(زمانناسی و مێژوی زمان و ئەدەب و کێشەی کەرکووک و کێشەی کورد و مێژوی نەورۆز و دوو دیوانی شیعر)دا نوسیوە لەگەڵ چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە بوارەکانی(زمانناسی و سیاسی و مێژویی و پەروەردەیی و ئاینی زەردەشتی و ڕۆژنامەگەری و زمان و بیرکار)یدا.[1]