پزیشک و سیاسییەکی کورد و ئەندامی جەمعیەتی تەعالی کوردستان بووە، ساڵی 1881 لە دیاربەکر لەدایکبووە. لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیادا ڕوو لە قاهیرە دەکات و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا و بەشداریی شۆڕشی چیای ئاگری (1930-1932) دەکات. دوای تێشکانی شۆڕش، دەچێتە پاریس و لەوێ پەڕتووکێک بەناوی (پرسی کورد) ەوە دەنووسێ و لە 1933 دا بڵاوی دەکاتەوە. پاشان وازی لە کوردایەتی هێناوە و کەمالیستاکان دەیبەخشن و ڕێگەی پێدەدەن بگەڕێتەوە بۆ تورکیا. ساڵی 1960 کۆچی دوایی کردووە.