ناو: سادق
ناوی باوک: بەهائەدین
ساڵی لە دایکبوون: 1918
شوێنی لە دایکبوون: #ئامێدی#
ڕۆژ و ساڵی کۆچی دوایی: #16-06-1982#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1918دا لە ئامێدی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارەکەی خۆی و خوێندنی ناوەندی و ئامادەی لە #موسڵ# و لە ساڵی 1937دا چووەتە بەغدا لە خانەی باڵای مامۆستایان وەرگیراوە و لە ساڵی 1941دا بەشی جوگرافیای تەواوکردووە و کراوە بە مامۆستای جوگرافیا و مێژوو و لە ناوەندیی #کەرکووک#، بەڵام لەسەر هەڵوێستی کوردایەتی دوای سێ مانگ دەگوێزرێتەوەبۆ #هەڵەبجە#و حەوت ساڵ لێ دەمێنێتەوەو سێ ساڵیش لە شاری #سلێمانی# وانەدەڵێتەوەو دوای گواستنەوەی بۆ #زاخۆ# دیسان لەسەر کوردایەتی دوور دەخرێتەوەبۆ شارۆچکەی هیت لەپاێزگای ڕومادی و چەند ساڵیش لەناوەندی غەریبەمامۆستا دەبێ، ئەوجا لەگەڵ کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی لەدوای بەرپا بوونی شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958، دەکرێتەیاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی بۆ کاروباری هونەری و لەساڵانی 1963، 1964، 1965یشدا دەکرێتەمامۆستای زمانی و وێژەی کوردی لەبەشی کوردی کۆلێژی ئەدەبیات لە زانکۆی بەغدا و قوتابییانی ئەو بەشەگەلێک سوودیان لێوەرگرتووه.
سەیدا سادق هەر قوتابی پۆلی سێیەمی ناوەندی بووەلەمووسڵ لە1935دا دەستی بە نووسینی ئەدەبیاتی کوردی کردووەو بەشداری لە هەموو چالاکییەکانی دەزگا ڕۆشنبیرییەکاندا کردووەو لە ساڵی 1956ەوەلەئێستگەی کوردی ڕادیۆی بەغدا بابەتی سوودبەخشی پێشکەش بەگوێگران کردووه، بابەتی وێژەی بەنرخی لە گۆڤاری هیوای زمانی یانەی سەرکەوتن دا نووسیوەلەگەڵ درووستبوونی سەندیکای مامۆستایانی کۆماری ئێراق لە ساڵی 1959دا خاوەن هەڵوێست بووەو ڕۆڵێکی دیاری گێڕاوه، بەتایبەت لەکۆنگرەی دووەمی دا کراوە بەسەرۆکی لیژنەی خوێندنی کوردی و بڕیاری چاکی بۆ سوودی ڕۆشنبیری و زانیاری کوردی چەسپاندووه.
سەیدا سادق لەکۆنگرەی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لەبەغدا کەلە23 و 24ی حوزەیرانی 1970 لەهۆڵی خولددا بەسترا بەسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەردنی ڕووداوەکانی کۆنگرەهەڵبژێردرا و دەستەکەبەم جۆرەپێکهات بوو:
1- سادق بەهائەدین #ئامێدی# - نوێنەری بادینان سەروک
2- عەبدولقادر قەزاز - نوێنەری کوردەکانی بەغدا ئەندام
3- تایەر سادق ئەحمەد - نوێنەری پارێزگای کەرکووک ئەندام
4- کەمال غەمبار حسێن - نوێنەری پارێزگای #هەولێر# ئەندام
5- محەمەد ساڵح سەعید - نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندام
ئەم دەستەیەبەسەرۆکایەتی سەیدا سادق کاروباری بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی بەچاکی ئەنجامدا.
مامۆستا سادق بەهائەدین گەلێک وتار و لێکۆڵینەوەی وێژەی و زمانەوانی بەنرخی لەرۆژنامەو گۆڤارەکوردییەکاندا بڵاودەکردەوەبەتایبەتی لەهیوا و ڕوناهی و دەفتەری کوردەواری و بەیان و ڕۆشنبیری نوێ و نووسەری کورد و ڕۆژی کوردستان و گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد دا.
مامۆستا سادق لە ماوەی ژیانی وێژەی و ڕۆشنبیری دا گەلێک پەرتووکی بەنرخی بەچاپ گەیاندووه، وەک ئەمانەی خوارەوه:
1- ئیدیەمێت کورد 1973
2- ڕێزمانا کورد 1976
3- دیوانا مەلایێ جزیری 1977
4- دیوانا پرتۆپێ هەمکاری 1978
5- نوبهارا سەیدایێ ئەحمەدی خانی 1979
6- هۆزانڤانێن کورد - کۆڕێ زانیاری 1979
7- خان و مان 1981
8- مەولویدا مەلایێ باتەیی ساڵی 1982
جگەلەم بەرهەمانەشی بەشدارییەکی تەواوی لەپڕۆژەکانی دانان و وەرگێڕانی گەلێک پەرتووکی قوتابخانەکانی کوردستاندا کردووەو دوای بەسەربردنی ژیانێکی پڕ بەرهەمی بەسوود لە تەمەنی 64 ساڵیدا لە 16-06-1982 دا کۆچی دوایی کردووە.[1]