ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی) ە. نازناوی بنەماڵەکەی (شێخانی) یە.
لە ساڵی 1922دا لە شاری #کۆیە# لە گەڕەکی (بەفری قەندی) هاتۆتە دنیاوه، لەباوەشی خێزانێکی هەژار چاوی کردووەتەوە و خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووە و لەناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/208/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تاهیر تۆفیق و خەجاوە خانی جەلیل ئاغای حەوێزی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تاهیر تۆفیق و خەجاوە خانی جەلیل ئاغای حەوێزی=KTML_ImageCaption_End=
کاک تایەر لە سەرەتای ژیانی هونەریدا کەوتووتەبەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێهاتووەکانی ئەوسا کۆیەی وەک سێوە و مەلا ئەسعەد و سوودێکی زۆریشی لەهونەرمەند ئەحمەدی حەمەمەلا وەرگرتووه، بەڵام کاتێک کەبازووی هونەری گۆرانی وتنی بەهێز بووه، هەوڵی داوەدەنگ و ڕێبازی تایبەتیی خۆی هەبێت و لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابووردووەوە بووەتە گۆرانیبێژێکی خاوەن دەنگ و ڕێبازی تایبەتیی خۆی.
تایەر تۆفیق لە ساڵی 1945ەوە بووەتەسەر دەستەی مەقابێژانی سەر شانۆی ئاهەنگەکانی نەورۆزی کورد و گەلێک گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەکەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام کردووه، چونکە هەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی هەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی دڵکێش بووە و هەم باشترین دەقی شاعیرە مەزنەکانی کوردی هەڵبژاردووە بۆ ئاوازەکانی.
هەرکەسێک کەمێک ئاشنایی هونەری ئاوازی و گۆرانی کوردی بێ و گوێی لەناوی تایەر تۆفیق بێت، یەکسەر ئاوازی گۆراییەڕەسەنەکانی لەسەر شەو و ڕۆژی داناوەی #حاجی قادری کۆیی# و لە باخان ئاەو ناڵێن دێی #وەفایی# و غەزەلە تەڕو پاڕاوەکانی مستەفا بەگی کوردی و #سافی هیرانی# و عوسمان عەونی و گولی سەربەستیی #بەختیار زێوەر# و بیست و حەوت ساڵەکەی فایەق #بێکەس# و شیرین بەهارەی #ئیبراهیم ئەحمەد# و چەند هۆنراوەیەکی ناسکی هەژار و هێمن و گۆران و #مەدهۆش# و #دڵدار# و #دڵزار# و مەجید ئاسنگەر و بێ خەو و شارەزا دێتەیاد.
تایەر تۆفیق گۆرانیبژێکی هونەرمەندی خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی بووه، لە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا گۆرانی بۆ کاردبەدەستانی میری نەگوتووەو هەموو گۆرانییەکی بۆ کورد و بۆ شارکردنی دڵی هونەردۆستانی چڕیوە و لە ماوەی ژیانیدا شەش نامیلەکە و پەرتووکی بەو دەقەهۆنراوەیانەی بەگۆرانی گوتوونی بەچاپ گەیاندووە و لە هەموویان باشترین پەرتووکەکەی گوڵی سەربەستییە کە بە پێشەکی #کەریم شارەزا# لە ساڵی 1983 بەچاپی گەیاندووه، سڵاو لەگیانی پاکی ئەم هونەرمەندە مەزنەی کورد.
لە 20-10-1987 تایەر تۆفیقی گۆرانیبێژی هونەرمەندی مەزنی کورد لە تەمەنی 65 ساڵیدا ماڵاوایی لە کوردستان و هونەردۆستانی کرد و لە شارەکەی کۆیە لەنێو شەپۆلی خەم و پەژارەی هونەر پەروەران بەخاکی نیشتمان سپێردرا.