ماڵی فرە کوزان، ئاوی نییە لە کۆنان.
کونان: مەبەستە لە کوندەی ئاوە، (کوندە: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە پێستی بزن درووستدەکرێت و خۆش دەکرێت، ئاوی تێدەکرێت)، فرە کوزان: مەبەست لە ماڵێکە کە ئافرەتی زۆر بێت، لە ماڵدا کە ئیشکەر زۆر بوو، بەتامای یەک ئیش و کار ناکەن، ئەمیان دەڵێت: ئەو، ئەویان دەڵێت: ئەم دەیکات، کەسیان کارناکەن و کوندە بە وشکی دەمێنێتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 28 ganger