سەمای سەر
شێواو و پەرێشانم، وەک زولفی پەرێشانت
خەم بوو بە خەمت هەروەک ئەگریجەیی گۆچانت
بیخە ملم و بیبە، ئەم کەللە بە شەق وەک گۆ
با بێتە سەما بۆ تۆ، هەڵسووڕێ لە مەیدانت
بۆ چیمە سەری بێ لەش، بۆ چیمە لەشی بێ سەر
هەردووک بە فیدای تۆ بن، هەردووکی بە قوربانت
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 197 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!