تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە درێژە بە یارییەکانی لە خولی لاوانی پلە یەکی یانەکانی ئێراق دەدات و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ڕیزی یانە نایابەکانی ئەو خولە چڕ دەکاتەوە.
ئەمە و بڕیارە تیپەکەی یانەی پێشمەرگە لە یەکەم یاری لە قۆناغی دووەمدا و لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا لە ناوچەی فەرماندەیی شاری #سلێمانی# میوانداری لە لاوانی یانەی دیالی بکات و بڕیارە ئەو یارییە لە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #23-08-2023# بەڕێوە بچێت.
سەبارەت بە خولی لاوان، وسام محەمەد بازک زانیاری زیاتری لەسەر تەواوی خولەکە و یاریەکانیان بە پێشمەرگە سپۆرت داو وتی، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە بە دوو خولی بەهێزدا گوزەر دەکات کە خۆشبەختانە لە هەردوو خولەکە سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە سەرکەوتوبووین، هەروەک وسام ئاماژەی پێکرد کە خولی لاوانی پلە یەکی ئێراق بە بەشداری 15 یانەیە و یانەکان دابەشی سەر سێ کۆمەڵەی پێنج تیمی کراون کە یانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر لاوانی هەریەک لە یانەکانی (دیالی، مرور، سامەرا و ڕومادی) یارییەکانی ئەنجام داوە کە لە قۆناغی یەکەمدا توانیمان لە یانەی مرور و سامەرا ببەینەوە و لە بەرانبەر لاوانی یانەی دیالی یەکسان بین، هەروەک بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی ڕومادی تیپەکەمان بە سەرکەتوو هەژمار کراو بەو ئەنجامانەش بوینە خاوەن 10 خاڵ و لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەمانین، بازگی سەرپەرشتیاری گشتی وتیشی، لە پاش ئەنجام دانی یارییەکانی قۆناغی دووەم 6 یانە دەگاتە قۆناغی کۆتایی و دواتر لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی ئێراق وادە و شێوازی بەڕێوەچوونی یاریەکانمان دیاری دەکات.
لە دوا وتەی وسام محەمەد، سوپاسی دەستەی ڕاهێنەرانی تیپەکانی تۆپی پێی لاوان و تازەپێگەیشتووانی کرد کە دڵسۆزانە و خۆنەویستانە بەشداریان لە دوو خولی بەهێز کردووە و لە هەردوو خولەکە ئەنجامی کاریگەر و بەرچاویان هەیە.
جێگەی باسە لاوانی یانەی پێشمەرگە لە قۆناغی یەکەمی خولەکە توانی 10 خاڵ کۆبکاتەوە و یانەی دیالەی میوانی خاوەن 6 خاڵە و جیاوازیان 4 خاڵە بەو پێوانەیە لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنی یەکلاکردۆتەوە.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 297 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!