Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 518,996
Bilder 106,683
Bøker 19,298
Relaterte filer 97,307
Video 1,392
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Bibliotek
Det som var vanskelig å lev...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
چەند سەرنجێک لەسەر پەرتووکی کارگەکانی تابووتی شێرزاد حەسەن
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند سەرنجێک لەسەر پەرتووکی کارگەکانی تابووتی شێرزاد حەسەن

چەند سەرنجێک لەسەر پەرتووکی کارگەکانی تابووتی شێرزاد حەسەن
ناونیشانی بابەت: چەند سەرنجێک لەسەر پەڕتووکی کارگەکانی تابووتی #شێرزاد حەسەن#
ئامادەکردن و نووسین: مەحمود چاوەش

پەڕتووکی #کارگەکانی تابووت#، کە ڕەنج و کاری هزری چەندین ساڵەی نووسەر شێرزاد حەسەنە، سەرنجدانێکی قووڵ و ناوەرۆکێکی ڕۆحی بەرفراوانە لەسەر کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەتیی و کۆمەڵگەکانی تری جیهان بەگشتی. بابەتەکە ئازاری دەروونی و پیشخواردنەوەی نووسەرە لەمەر دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کۆمەڵگەیەک، کە تیایدا ساکارترین مافە سرووشتییەکانی مرۆڤ خراونەتە زبڵدانی مێژویەکی دووبارەبووە وە و بە قەولی خۆی خەڕەکئاسا. نووسەر توڕە و دڵشکاو و نائومێدە لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، کە مرۆڤی مەرگدۆست و کۆیلە و خەسێندراو بەرهەمدێنن. پەڕتووکەکە هەوڵیداوە لە ڕوانگەیەکی سۆسیۆ-پسیکۆلۆژییەوە شیکارێکی ئەو کۆمەڵگەنە بکات، کە تیایاندا مرۆڤەکانیان بەو شێوەیە تێکشکێنراو و لاوازکراون. بەڵام تێڕوانینەکانی نووسەر هەندێجار بابەتیانە هەڵنەهێنجراون، هۆی ئەمەش زۆرجار نەگەڕانە بە دوای سەرچاوە زانستییەکان و کەمی زانیاری لەمەڕ هەبوونی ئەو سەرچاوانەوە.
نووسەر هەندێ لایەنی دەروونی تاکەکان دەبەستێتەوە بە تێزەکانی سیگمۆند فرۆید دەربارەی شعور و ناشعور\هەستی (نەستی) دەرەوە و ناوەوە، هەروەها بە بەرزە-منەوە، کە ئارەزووەکانی مرۆڤیان تێدا بەرجەستە ئەکرێت. بەڵام تەنیا یەک سەرچاوەی ئەم بەڵگانە لە پەڕتووکەکەدا دەستنیشان نەکراون، کە کارێکی گەلەک پڕ هیلاکی و بێزارهێنەرن. ئەمە بەمانای ئەوە نایەت، کە نووسەر بەشوێن برینەکانی ئەو کۆمەڵگەیانادا نەگەڕاوە و دەستنیشانی نەکردوون، بەڵکوو ئەڵتەرناتیڤێکی بۆ چارەسەری برینەکانی دانەناوە. ڕەنگە ئەو تەنیا بییەوێت کێشەکان ڕەخنەییانە فەزح بکات. نووسەر باسی کۆمەڵگەیەکی مەرگدۆست و کۆلێکتیڤئاسا دەکات، تێزی نووسینەکەش بەمەرگئاسایی و بەو میانەدا هەنگاو دەنێت و ئەلتەڕناتیڤێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە. بۆ زیاتر ڕوونبوونەوەی ستایلی نووسینەکە پێم باشە بەم شێوەیەی خوارەوە شیکار بکرێن.
بەشی یەکەم
لەنێوان ستایلی ئەدەبی و زانستیدا:
مرۆڤ ئەو گیاندارەی کە نازانێت بژی، ئەمە تێڕوانینی شێرزاد حەسەنە لەسەر مرۆڤ، ئیتر لە هەرشوێنێکی ئەم جیهانەدا بێت. نووسەر هەوڵیداوە ئەو جیاوازییە سۆسیۆکولتورییانەی، کە لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادا بەرجەستەن، وەکوو فاکتێکی مێژوویی و کولتوری دەستنیشانیان بکات. هەوڵیداوە ڕوونیبکاتەوە، کە بۆچی مرۆڤەکانی ئەوروپا ئازادترن، تاکڕەوایەتی وەکوو مافێکی سرووشتی خۆیان دەبینن و لای ئێمەش مێگەلپەرست و مەرگدۆست و ئازادییەکانی تاک بەهایان نییە. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەماناش نووسەر هەوڵیداوە ئەم دیاردەیە بەپێوەری چەند بنەمایەکی مێژویی، سۆسیۆکولتوری و دەروونناسی شیکار بکات. بە بیروڕای من لێرەدا نووسەر هەنگاو دەنێتە لایەنە زانستییەکانەوە، زانستی کۆمەڵایەتی (سۆسیۆلۆجی) ، دەروونناسی (پسیشۆلۆگی) ، پەروەردەناسی (پێداگۆگی) ، هەروەک ڕامیاریناسی (پۆلیتۆلۆگی) . ئەمەش کاری نووسینی پەڕتووکێکی لەم جۆرە ئاسان ناکات، لێ بۆ هەر ئارگومێنتێکی زانستی نووسەر پێویستی بە بنەما و سەرچاوە زانستییەکان دەبێت. لە تەواوی ئارگومێنتەکاندا بنەما و سەرچاوە زانستییەکان بەدیناکەین، یان زۆر بەکەمی دەستنیشانکراون، کە بەداخەوە لە نرخاندنە زانستییەکەی ئەم پەڕتووکە کەمدەکاتەوە.
پەڕتووکی کارگەی تابووتەکان سەرنجێکی ڕەخنەگرانەی کۆمەڵایەتییە بە پلەی یەکەم دژی کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە نووسەر بە تاریکهەڵاتی ناوەڕاست یان ڕەشهەڵاتی ناوەڕاست ناوزەندی دەکات. لەکاتی خوێندنەوەی پەڕتووکەکەدا بەڕوونی بۆمان دەردەکەوێت، کە نووسەر زیاتر تێکستێکی ئەدەبی و بە ستایلێکی چیرۆکنووسی یان ڕۆماننووسی بەکارهێناوە، نەک ستایلێکی زانستی، کە لە هەندێ بەڵگە زانستییەکاندا بنەمای زانستی دەخوازێت. نووسەر هەوڵیداوە بنەما زانستییەکان ڕوونبکاتەوە، بەڵام سەرچاوە زانستییەکان لە زۆربەی تێکستەکاندا دیاری نەکراون. کارەکە زیاتر بابەتێکی سۆسیۆکولتورییە، لەسەر بنەمای زانستەکانی تر، کە لێرەدا ناویانهێنراوە. بێگومان مامۆستا شێرزاد زیاتر چیرۆکنووس و ڕۆماننووسە و چەندین کاری ئەدەبی و ڕۆمان و کوورتەچیرۆکی نووسیوە، دیارە ئەو پەنچە و پێنووسەی لە نووسینەوەی ئەم کارەیدا بەکاری هێناوە، بەڕوونی دەست و پەنجەی ڕۆماننووس یان چیرۆکنووسێکە. ئەمەش مافێکی سرووشتی نووسەر خۆیەتی. نووسەر هەوڵیداوە هاوسەنگییەک (بەڵانسێک) لەنێوان تێکستە ئەدەبی و شیکارە زانستییەکاندا بکات، بەڵام بە بیروڕای من ستایلەکە تێکەڵەیەکە لە هەردووکیان.
خاڵبەندی:
ڕەنگە لە ستایلی نووسینەوەی چیرۆک یان ڕۆمان یان زۆر بەرهەمی ئەدەبیدا خاڵبەندی دەورێکی ئەوتۆ نەبینێت، ئاخر فەنتازتای بیر و هەستی ناوەوەی نووسەر بێسنوور دەمێننەوە. بەڵام کاتێک باس لە نووسینەوەی بابەتێکی زانستی دەکەین، دەبێت گەلەک ئاگاداری لایەنی خاڵبەندی بین. بەرهەمە ئەدەبییەکان جۆرێک لە فەنتازیا و تەوس و لێکچونی جیاجیا لە خۆ دەگرن، کە خاڵبەندی دەوری زۆر گرنگیان تێدا نابینن. خاڵبەندی لە کارێکی زانستیدا دەستنیشانکەری پنتی ئارگومێنتەکانن، هەر لەبەر ئەوەشە دانانی خاڵ لە ڕستەکاندا زۆر گرنگن. خاڵبەندی پێمان دەڵێت سەرەتا و کۆتایی ڕستەیەک چیمان ئاڕاستە دەکات، بەڵام لە ستایلی نووسینی ئەم پەڕتووکەدا خاڵبەندی زۆر بەلاوە نراوە. نووسەر لە لاپەڕە 72ی پەڕتووکەکەدا بەم شێوەیە دانووستانی کاری خاڵبەندی ئەکات:مەحاڵە بتوانم ڕێز لە خاڵبەندی بگرم، ئەو داڕسکان و داڕژران و داڕووخانە وەها کوشندەیە کە من گەمارۆ دەدات لە قۆناغی هاوار و زریکەدا بژیم و فریای خاڵبەندییەکی باو و ئەکادیمییانە نەکەوم، چونکە خوێن و فرمێسک و ئارەقە بۆ خۆیان زمانن. بەڵام بە ڕای من خوێنەر لەکاتی خوێندنەوەی پەڕتووکەکەدا تووشی جۆرێک هیلاکی دەبێت، چونکە ماناکان شاراوە دەبن و خوێنەریش نازانێت مەبەستی نووسەر چییە. نووسینێک، کە باس لە زانستەکان بکات و بەڵگەی زانستی بخوازێت، دەبێ ڕستەکانی زۆر شەفاف و ڕوون بن. ئەرکی کاری زانستی ئاسانکارییە نەک گرانکاری. نووسەر لە شیکاری بابەتەکاندا وشەی تێڕمان بۆ سەرنجەکانی ئەم پەڕتووکە بەکاردەهێنێت. ئەگەر وشەکە بەو مانایە بەکارهێنراوە، کە لە دەرگای زانستەکانی تر بدات، ئەوە بێگومان خاڵبەندی زۆر گرنگە.
دووبارەبوونەوە:
سیستەمێکی پەروەردەیی داڕماو و کۆن و خەڕەکئاسا بوونەتە هۆکاری داڕمانێکی ئەخلاقی و کەسی، کە کۆمەڵگەکانی ئێمەی تووشی چەندین کارەسات و داڕمانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەخلاقی کردووە. مرۆڤی تێکشکاو و مەرگدۆست و مێگەلپەرست کاڵای ئەو کارگانەن، کە لە لەدایکبوونیانەوە تاکوو مردن خۆ لەنێو تابوتەکانیان دەنێن و دەمێننەوە. سەرئەنجامی کاریگەرییەکانی ئەم جۆرە لە پێداگۆگی دەبنە ئەنجامگەیاندنی جەنگەکان و بەکارهێنانی زەبروزەنگ. ئەمە جەوهەر و ناوەرۆکی بەشە سەرەتاییەکانی ئەم پەڕتووکەن. نووسەر ئەم تێزە لە زۆر شوێن و بەشەکانی پەڕتووکەکەدا دووبارە دەکاتەوە. ڕەنگە نووسەر هێندە داخلەدڵ و برینداری ئەو هەموو دیاردە ناشرینانەی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی و بەتایبەتیی کوردی بێت، کە ڕستەکان دووبارە و چەندبارە بکاتەوە. بەڵام ئەم دووبارەبوونەوەیەش خوێنەر هیلاک دەکات و لە کۆنتێکست و فۆرمی کاری زانستی بێبەرییان بکات. ڕستەی درێژ و پنتی بێکۆتایی لە ستایلی زۆر نووسینی تازەدا، بە تایبەتیی زانستییەکاندا، بەسەرچووە. ڕەنگە دیاردەی دووبارە و سێبارە بوونەوە تەرز و شێوازێکی کۆمۆنیکاسیۆن بێت لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا.
دەستنیشانکردنی سەرچاوەکانی کارەکە:
بەداخەوە لە ناوهێنانی کەسەکانی ناو بابەتەکاندا سەرچاوە و زانیارییەکان ونن، بۆ نموونە کاتێک نووسەر باسی میشێل فۆکوی فەیلەسوف و کۆمەڵناس دەکات، ئەوا دەستنیشانی هیچ سەرچاوەیەکی ئەم فەیلەسوفە فەڕەنسیە ناکات. لەم بارەیەوە خوێنەر دەبێت خۆی بەشوێن سەرچاوەکاندا بگەڕێ. ڕەنگە هەندێجار خوێنەر پێویست بکات یان ئازابێت، خۆی بەشوێن هەندێ سەرچاوەدا بگەڕێت، بەڵام نەک بەشوێن هەموو سەرچاوەیەکدا. گەلێک لە نووسەران و فەیلەسوفەکان و زانستوانەکانی جیهان لەم پەڕتووکەدا باس کراون، بەبێ ئەوەی سەرچاوە زانستییەکان ناوزەند بکرێن. دیارە لە نووسینێکی ئەوهادا کە باس لە زانستەکان دەکرێت، سەرچاوە زانستییەکان نابێت بێبەش بن لە نووسینەکەدا، بەتایبەتیی خوێنەوارانی کورد لە وڵات، کە ڕەنگە زۆر شارەزایی و زانیاریان لەسەر تێکست و سەرچاوە ئەوروپییەکان بە زمانی ئەوروپی نەبێت.
جیاوازییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا:
نووسەر وەک باس کرا ڕۆژهەڵات بە تاریکستان و تاریکهەڵات، مرۆڤەکانی بە مەرگدۆست و مێگەلپەرست، دەزگاکانی بە خەڕەکەشکاو و ئامێرئاسا، پەروەردەکەی بە خەڕەکەی ئاش و بەسەرچو و کۆنەپاتاڵ ناودەبات. بۆیە کۆمەڵگەیەکی پڕتاریکی و قەدەرهێنەرانە بەئەنجام دەهێنێت. زانیارییەکانی دووبارە و سێبارەن تاکوو دەگاتە بەرزترین جێگەی زانستی کە زانکۆکانە. سیاسییەکانی ملهوڕ و گەندەڵ، نادیموکرات و خۆبەرەپێش و شاگردەکانیشیان ماستاوچی و گوێڕایەڵی گەورەکانیانن. لە کۆمەڵگەیەکی ئەوتۆدا مرۆڤی بێهێز و کەمئیلهام درووست دەبێت.
ڕۆژاوا خاوەنی ڕێنیسانس و شۆڕشی تەکنەلۆجیایە، مرۆڤەکانی ئازادتر و ئازادی تاکەکەس (ئیندیڤیدوالێتی / ئیندیڤیدوالیزم) پارێزراوە. سیاسەت شەفاف و دەزگاکانی دەوڵەت دابەشکراون، ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەشدارن، پەروەردەش جێگەی دانووستان و لە پەرەسەندندایە. لێرەش مرۆڤی گوێڕایەڵ و ملهوڕ هەنە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتدا.
ئەم لێچواندنانە لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا بە ڕای من بەوردی دەستنیشان نەکراون، چونکە زۆر لایەن و بواری تر هەن، کە دەبێت قووڵتر و زانستیانەتر شیکاریان بکەین. دیارە لە هەردوو جیهانەکەدا دیاردەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەسی هەن، کە سەرنجی ڕەخنە و تێبینین. سەرەڕای ئەوە نووسەر زۆر بەوردی و کارامە باسی ئەو کەسانە دەکات، کە لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتدا بە مرۆڤی نائاسایی و سەرکێش و ڕەخنەگر ناو دەبرێن، ئەمانەش بریتین لە نووسەر و ڕۆژنامەوان و فەیلەسوف و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران. بە داخەوە ئەم بارە تاکوو ئێستاش ڕاستییەکی ڕوون و ئاشکرایە، ڕۆژهەڵات بیر و هزر کوژە. دیارە کۆمەڵگەکانی ئەوروپاش بە چەندین قەیران و تەنگهەڵچنین و ئاڵۆزی مێژوویی جۆراوجۆردا تێپەڕیون و تێدەپەڕن، ئەو هەموو نووسین و کۆمێنتە ڕەخنەییانەی لەلایەن نووسەرە ئەوروپیەکانەوە لە سەدەکانی ڕابردوودا بەڵگەن بۆ ناهەمواریی باری کۆمەڵایەتی و کەسیی مرۆڤی ئەوروپی.
لایەنی ڕۆحی و ناخ لە نووسینەکەدا
ئازاری دەروونیی نووسەر بە پەنچەی دەستەکانییەوە دیارن، تووڕە و ماندووی ڕێگەیەکی پڕ دڕکاوین، پەستە لە کۆمەڵگەیەکی دژەمۆدێرن، مرۆڤەکانی لە دووبارەبوونەوەیەکی بەردەوامدان. ئەمە هەستی نووسەری گەلێک بریندارکردووە. ئەم لایەنە ڕۆحییە، هەژانی دەروونە، بارێکی سایکۆلۆژی سەخت دێنێتە گۆڕێ، بۆیە نووسەر لە تەواوی نووسینەکەیدا تووڕە و ماندوبوونی ناوەوەی ڕۆحی پەخشاندەکات، ئازارەکانی کۆمەڵگەیەک، کە نووسەر ڕۆژانە بە هەستێکی مرۆڤدۆستانە وە دەیاننۆشێت و ئازاری ناوەوەی دەدەن. دیارە نووسەرێکی هۆشمەند و هەستیار و بەرپرسیاری وەک شێرزاد حەسەنیش بێبەرینابێت لەم ئازارانە.
ژیاندۆستی و مەرگدۆستی
بابەتی ژیان و مەرگ لە زۆرینەی ئەدەبیاتی جیهاندا ئاوێتەکراون، بە جۆراوجۆر توێژێنراون و مامەڵەیان لەمەڕدا کراوە. مەرگ وەکوو کۆتایی، کە دەبێتە سەرەتایەک بۆ زیندەوەرانی تر. لە تەواوی پەڕتووکی کارگەکانی تابووتدا هەست بە جۆرێک مەیل و لادانێکی ڕۆشن بەئاڕاستەی مەرگدۆستیدا دەکەین. نووسەر لەو باوەڕەدایە، کە لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتدا مرۆڤ لە مردنێکی ئەبەدیدایە، هەر لە لەدایکبوونەوە تاکوو کۆتایی ژیانی. هەڵبەتە ئەم ئاڕاستەیە لە بیرکردنەوە لە ناوەرۆکی کۆمەڵگەکان خۆیانەوە هەڵهێنجراون، کە ڕۆژانە لە جەنگێکی بەردەوام و نامرۆڤدۆستانەدا نوقمکراون. نووسەر پێیوایە، کە منداڵ دوای لەدایکبوونی بە تونێلێکی ڕەشدا دەبرێت و لە کۆتایی تونێلەکەشدا تابووتێک چاوەڕوانێتی، واتە منداڵەکان هەر لە دوای لەدایکبوونیانەوە دەبنە کۆیلە و قوربانی ترادیسیۆنێک، کە لەنێو خانەکانی کۆماڵگەدا لەقاڵب دەدرێن. دیارە ئەم لەقاڵبدانە لە زۆربەی کۆماڵگەکاندا، بەتایبەتیی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، بەسەر سیستەمی پێداگۆگیدا زاڵە. ئەم جۆرە دید و تێڕوانینە لەدایکبوون و سەرهەڵدانی عەبەسییەتێکە، کە سەرهەڵدانی ماتەمینیە لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا.
سەرهەڵدانی فەلسەفەی عەبەسییەت لە ئەوروپا لە سەدەی پێشودا، بەتایبەتیی لە فەرەنسا، کە ژان پۆل سارتر، ئەلبێرت کامۆ، سیمۆن دیبڤوا و گابرێل مارسێل هەڵگر و باوەڕپێهێنراوی بوون، نموونەی دژەکاردانەوەی ئەو جەنگە وێرانکاریانە بوون، کە لە ئەوروپا بەرپاکراون. هەڵبەتە دەتوانرێت نووسەری ئەم پەڕتووکەش بە هەندێک لەم نووسەرانە بچوێنرێت، کە ئاوێنەی ڕۆژهەڵاتمان، بە قەولی خۆی بە ڕەشهەڵاتی پێشان دەدات. نووسەر هیلاکی و ماندووبوونێکی یەکجار زۆری پێوە دیارە، نوکی پێنووسەکەی دەلەرزێت، کاتێک باسی ئەو دەڤەرەمان بۆ دەگێڕێتەوە، چوون تاڵی و زەخنەخ بە قوڕگیدا کراوە. لێ پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، کە ئایا ژیان بە مانای مردنە؟ یان ژیان ڕاستەوخۆ دەچوێنرێت بە مەرگ؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە نموونەی مێژویی زۆرن، کە لێرەدا دەستنیشانی بیر و هزری هانا ئاڕێنت* دەهێنمەوە بە نموونە.
ئەم ژنە فەیلەسوفە ئەڵمانی ئەمەریکیە، کە خۆی زیاتر بە توێژەرەوەناسێک دەبینێت، سەرەڕای کارەساتەکانی جەنگی جیهانی دووەم و خۆیشی وەک ژنێکی یەهودی، گەشبین سەیری ژیانی کردووە، سەرەڕای ئەو هەموو تاڵییەی لە ژیانی وەکوو ژنە یەهودییەک بەسەر بردووە. لە هەموو نووسینەکانیدا دژی فاشیستی و هۆڵۆکۆست و ڕژێمەکەی هێتلەر وەستاوەتەوە، بەڵام سیستەمی پلوڕالیستی بە تەنیا جێگر و ئەڵتەرناتیڤێک دەزانێت بۆ ژیانێکی هەمەلایەنی و جۆرەکان. ئاڕێنت کەسێکی ژیندۆست مایەوە، سەرەڕای ئەو هەموو کارەساتانەی، کە بەسەر یەهودییەکاندا هاتوون، بۆیە دژی هەموو جۆرێکی تۆتالیتاریزم بووە لە جیهاندا. ئەو مرۆ هەر لە لەدایکبوونییەوە بە کەسێکی جیاواز و داهێنەر پێناسە دەکات، بۆیە دژی تاکی ئەبستراکت (مجرد) بووە. بیرکردنەوەکانی لەسەر بناغەی لەدایکبوونەوە، نەک لەسەر مردنەوە هەڵهێنجراون. ئەو هەر پێیوابووە، کە بەتەنیا ژیانی پێکەوەیی لەگەڵ مرڤەکانی تردا کۆمەڵگەیەکی پلوڕال و هەمەجۆر بەرهەم دێنێت، کە بەهۆیەوە سەرەتایەک، کە بە سەرەتای دەستپێکردنەوەیەکی نوێ ناوزەد دەکات، لەم پەیوەندییەدا مەرجداری دەکات بە چالاکییەکانی مرۆڤ خۆیەوە. ئاڕنێت ئەم کۆمپلێکسە دەبەستێتەوە بە کارکردن، بەرهەمهێنان و مامەڵەکردنەوە لەتەک یەکتردا. کۆمەڵگەکانی ئێمەش هەر لە ئەنجامدا دەبێت بە سەرەتایەکی ئاڕنێتیدا بڕوات، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، کە عەقلانییەتی کۆمەڵایەتی سەروەرە و ئەنجوومەنەکانی شارەوانی بە شێوەیەکی دیموکراتی ناهەڕەمی لەلایەن نوێنەرانی خەڵکەوە دابەشکرابێتن. دیارە من لێرەدا نامەوێت شێرزاد حەسەن بە هانا ئارێنت بچوێنم، بەڵکوو دوو تێڕوانینی جیاواز بۆ دیاردەکانی کۆمەڵ دیاری دەکەم. شێرزاد حەسەن ڕووناکییەک نابینێت، کە لە ئێستا و لەم دەڤەرەی ئێمەدا ڕووناکییەک ببەخشێت و هیوایەک، ئەگەر کەمیش بێت، بداتە نەوەکانی داهاتومان.
لە کۆتایی ئەم بەشەدا گرنگە دەستنیشانی ئەوە بکرێت، کە نووسەری ئەم پەڕتووکە نەترسانە برینی کۆمەڵگەیەکمان بۆ هەڵدەداتەوە، کە لێوانلێو بریندارە بەهۆی سیستەمێکی هەڕەمی سەپێنراو، پەروەردەیەکی کۆن و پاتاڵ، نوقوم بوو لە بەناو دینداری سیاسیی ڕادیکاڵ، باوک و دایکانێک، کە کۆپی منداڵ و وەچەکانیان دەکەن. کۆمەڵگەی ئێمە زیاتر پێویستی بەم جۆرە ڕەخنە و بیر و بۆچونە هزریانە هەیە، وەک پەندێکی کوردی دەبێژێت: ئەو کەسەی دەتهێنێتە گریان، دڵسۆزتە.
* هانا ئارێنت توێژەرەوەناس/فەیلەسوف و کۆمەڵناسی ئەڵمانی، ساڵی 1906 لە شاری هانۆڤەر لەدایکبووە و لە ساڵی 1975 لە شاری نیۆرک کۆچی دوایی کردووە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 292 ganger
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
Koblede elementer: 5
Gruppe: Artikler
Publication date: 18-06-2020 (4 År)
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 04-08-2023
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 04-08-2023
Dette elementet nylig oppdatert av ( هاوڕێ باخەوان ) på : 10-01-2024
URL
Dette elementet i henhold til Kurdipedia er Standards ikke er ferdig ennå!
Dette produktet har blitt sett 292 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Det som var vanskelig å leve med
21-03-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Det som var vanskelig å leve med
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 518,996
Bilder 106,683
Bøker 19,298
Relaterte filer 97,307
Video 1,392
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.406 andre!