دیدەنی یاران، چ ساڵێک چ سەعاتێک.
دیداری یاران، چ ساتێ چ ساڵێ.
دیتنی ئەزیزان، چ ساڵێک و چ سەعاتێک.
لە کوردەواردا نەریت وایە کاتێک میوان ڕوو لە ماڵێک دەکات، خاوەنماڵ بەخۆشی و شەنگییەوە پێشوازی لێدەکات و میوانداری دەکات، پەندەکە واتە: کاتێک دۆستان و ئازیزان لە جێگەی دوورەدەستەوە سەردان و دیدەنی یەکتر دەکەن، خاوەنماڵ ئارەزوو دەکات میوان زۆر بمێنێتەوە و نەڕوات، میوانێکی خۆشەویست ئەیڵێ کە بیەوێت میواندارییەکەی کۆتایی پێبێنێ و خانەخوێکەی نەیەڵێ.[1]