#شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# بۆ هەڵوەشانەوەی وادەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی بانگەشەی بۆ کردبوو، کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەنجامدا.
شاسوار عەبدولواحید هەفتەی ڕابردوو، کە وادەی خۆپیشاندانی لەم هەفتە داناوە، وای حسابکردووە، پێش ئەو وادەیە مووچە دابەشدەکرێت، بۆ ئەوەی بیکات بە دەستکەوتی نەوەی نوێ، کە گوایە هەڕەشەکەی ئەوان بووەتە هۆی ئەوەی حکومەت دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات.
دوای ئەوەی ڕوونبووەتەوە، کە ئەم هەفتەیە بەهۆی نەهاتنی پارە بۆ هەرێم مووچە دابەشناکرێت، شاسوار عەبدولواحید کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداوە.
مەبەستی سەرەکی ئەنجامدانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بۆ ئەوە بووە، کە وادەی خۆپیشاندەکە دوابخات، وەک ئەوەی خۆی وتی: بەهۆی ڕاوێژ لەگەڵ چەند چین و توێژێکدا ئەم هەفتەیە خۆپیشاندان ناکەین و دوایدەخەین بۆ کاتێکی تر. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 475 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!