پیتە و پاڵۆز زستانیان کرد ئاڵۆز.
لە کوردەواردا هەموو وەرزێک سێ مانگە، مانگەکان ناوی تایبەتیی خۆیان هەیە، هەروەها حەوتوو یان هەفتەی ناو مانگەکانیش ناوی تایبەتیان هەیە، پیتە و پاڵۆز ناوی دوو هەفتەی مانگی ڕێبەندانە، کە بەفر و باران زۆر دەبارێت و دنیا دەبێتە شەختە، لەو دوو حەوتووەدا هاتوچۆ و گەڕان زۆر ئەستەم دەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەو دوو حەوتووە دەبێت مرۆڤ ئاگاداری بێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 36 ganger