ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایدەگەیەنێت: یاسای بودجە ڕێگری لە نادادی نێوان پارێزگاکان دەکات و هەر پارێزگایەک نادادی بەرانبەر بکرێت دەتوانێت ڕاستەوخۆ پشکی خۆی لە حکومەتی ئێراق وەربگرێت.
دکتۆر #نەرمین مەعروف# ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی #سلێمانی# لە کۆڕێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامان و کادران ئامادەبوون باسی لە یاسای بودجە و خاڵەکانی کرد و بۆ ئامادەبووانی ڕونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد: چەند خاڵێکی گرنگ کرد کە لە یاسای بودجەدا پەسەندکراوە یەکێکیان مادەی 14 یە لە بڕگەی هەشت کە باسی لە پەیوەندی ڕاستەوخۆی پارێزگاکان دەکات لە کاتی ناعەدالەتی لە دابەشکردنی داهاتەکان کە چیتر غەدر لە پارێزگاکان ناکرێت و یەکێتی هەوڵی زۆریدا بۆ چەسپاندنی ئەم بڕگەیە لە یاسای بودجە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 431 ganger