ناو: ساڵح
نازناو: مەلا عەلی
ناوی باوک: ڕۆستەم ساڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1926
ساڵی کۆچی دوایی: 1980
شوێنی کۆچی دوایی: مەککە
$ژیاننامە$
ساڵح ڕۆستەم ساڵح ناسراو بە مەلا عەلی، لە ساڵی 1926 لە گوندی هەرزنێی ناوچەی ئالانی سنووری ئێران و ئێراق لەدایکبووە. لە خزمەتی مەلایانی ئالان و پشدەر و #سلێمانی# خوێندویەتی لەسەر دەستی مامۆستا مەلا محەمەد #بۆکان#ی ئینجازەی مەلایەتی لە گوندی گەڵاڵە وەردەگرێت. پاشان لە هەرزنێ لە جێگای باوکی بووەتە مەلا. دواتر لە ساڵی 1960 بەدواوە دەچێتە باشووری کوردستان و بە مەلایەتی ل چەند گوندێک دەکات وەکو: سێرەمێرگ و قرگە و دواتر بۆ ناوچەی #شارەزوور# دەڕوات، لە گوندی یەخی ماڵی نزیک عەربەت نیشتەجێ دەبێت چەند ساڵێکی زۆر بە مەلایەتی لەو گوندە بەسەر دەبات و لە ساڵی 1980 بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج دەچێتە مەککەی پیرۆز و بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی دەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 539 ganger