ژنت بەدەست خەڵکەوە بێ، ماڵت بە دەست خەڵکەوە نەبێ.
ژنت شەریک بێ، ماڵت شەریک نەبێ.
سامان و ماڵ لای هەموو کەسێک خۆشەویستە، لە سەودا و مامەڵەدا کڕیا و فرۆشیار ئارەزوو دەکەن کە خۆیان ئازادانە بڕیاربدەن لەوەی کە چۆن ڕەفتاردەکەن، کاتێک لە ساماندا شەریکایەتی لەنێوان دوو کەسدا هەبێت، لە سەودا دا دوو بڕیار درووستدەبێت، ئەوەش جۆرێک لە ئازادنەبوون بەرهەم دێنێت، پەندەکە واتە: دەکرێت لە زۆر شتدا شەریکایەتی هەبێت بەڵام لە ساماندا نا. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 742 ganger