=KTML_Bold=هۆشدارییەک لە هێزى پێشمەرگەى یەکێتیى بۆ پارتى
نامەیەکى توند لە ئەمیندارى گشتیى وەزارەتى پێشمەرگەوە بۆ بریکاى وەزارەتى پێشمەرگە=KTML_End=
ئەمیندارى گشتیى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە نووسراوێکدا بۆ بریکارى وەزیرى پێشمەرگە دەڵێت: جەنابتان دەسەڵاتتان نییە فەرمانى وزارى دەر بکەن و فەرمانەکانتان هیچ بنەمایەکى یاسایى و پەیڕەوى نییە.
بەهۆى بوونى ناکۆکى لەسەر فەرمانێکى وزارى ناکۆکى دەکەوێتە ناو تیمى یەکێتیى و پارتى لە #وەزارەتى پێشمەرگە#ى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەپێى نووسراوێکى لیوا بەختیار محەمەد، ئەمیندارى گشتیى وەزارەتى پێشمەرگە، کە ڕۆژى دووشەممە، #12-06-2023# دەرچووە، ئاڕاستەى بڕیکارى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێم کراوە لەسەر پشکى پارتى، ئاماژە بەوەکراوە، ئەو فەرمانەى لەسەر بنەمایى کۆبوونەوەیەک لە دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم دەرتان کردووە و جەختان لە کۆتایی هاتن بە دابەشکارى پەنجا بە پەنجا لەنێوان پێشمەرگەکانى پارتى و یەکێتى کردۆتەوە، هیچ بنەمایەکى یاسایى نییە و پەیڕەوى نییە و بۆیە کارى پێناکرێت.
لە نووسراوەکەدا ئەمیندارى وەزارەت هاتووە، بڕیارێکى لەو شێوەیە پێویستە لەلایەن مەکتەبى سیاسى هەردوولا بێت و ڕێککەوتنى لەبارەیەوە بکرێت.
لە نووسراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو فەرمانەى لەلایەن بریکار وەزیرى پێشمەرگەوە دەرچووە پەرچەکردارە و دەبێتە لێکترازانى هێزى پێشمەرگە و ئاسەوارى نەرێنى خراپى دەبێت و پێچەوانەشە لەگەڵ یاداشتى لێکتێگەیشتنى نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا. [1]