درۆزن ماڵی سووتا، کەس باوەڕی پێنەکرد.
درۆزن ئاگر لە ماڵیش بەربێ، کەس باوەڕی پێناکا.
پێشوان دەڵێن: کابرایەک ڕۆژێک لە نزیک دێ هاوارێکرد، فریامکەون ئاگر لە ماڵم بەربوو، خەڵکی دێ بەهانایەوەچوون، سەریریانکرد ڕاستناکات، بەڕێکەوت ڕۆژێکی تر بەڕاستی ئاگر لە ماڵی بەربوو، هەر چەند هاوارێکرد کەس بەهانایەوە نەچوو. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە متمانەی لەدەستدابێت، کاتێک کە لێی ئەقەومێ، کەس بەهانایەوە ناچێ.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 742 ganger