حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی زۆری بۆ فریاگوزاریی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک تەرخان کرد، کە ماوەیەکە لە سنووری #هەڵەبجە# و #سلێمانی# لەناو منداڵاندا بڵاو بووەتەوە.
لە نووسراوێکدا کە واژووی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، تێیدا هاتووە لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، بڕیار درا بە تەرخانکردنی بڕی 200 ملیۆن دینار وەک بوودجەیەکی فریاگوزاری بە مەبەستی پشتگیریکردن و ڕووبەڕووبوونەوە لە زیادبوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک، هەروەها لە پارەکەدا بڕێکی زۆر دەرمان و پێویستی پزیشکی بۆ سنووری هەڵەبحە تەرخان دەکرێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 275 ganger