نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە #25-04-2023# لە شاری #هەولێر#، #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# بە هاوڕێیەتی د. دارا ڕەشید ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەردانی مزگەوت و تەکیەی شێخانی خەیلانی کرد و لەلایەن (شێخ حەمەدەمین و شێخ جیهاد و شێخ د. سیراج)ەوە پێشوازی لێکرا و دواتر لەلایەن شێخ موعین خەیلانییەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شێخان و ڕیش سپیانی خزمانی خەیلانی نیوەڕۆخوانێکیان بۆ ڕێکخرا.
لەمیانی وتەیەکیدا شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ سوپاسی ئەو پێشوازی گەرمەی کرد و جەختی لە پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە کردەوە و ڕاشیگەیاند کە هەمیشە شێخانی خەیلانی و تەکیەی خەیلانی و خزمان ڕۆڵی گرنگیان هەبووە و بەشێک بوونە لە پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 541 ganger