ئەمڕۆ سێشەممە #21-02-2023# #ستران عەبدوڵڵا# لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن پێشوازی لە ڕۆژنامەنووس ڤگێر نهێلی کرد، کە لەمەودوا لە دەنگی گەلی کوردستان، لە ناوەندی ڕادیۆکە، درێژە بە خزمەت و خەباتی میدیایی خۆی دەدات. لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن وێڕای بەخێرهاتنی، پشتیوانی بۆ ڤگێر نهێلی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەستبەرداری هەڤاڵ و کادرە ئازا و ئازادەکانی خۆی نابێت و پشتیوانییان لێ دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد: میدیاکارانی یەکێتی پەیامی یەکێتی و ڕاگەیاندنێکی نیشتمانی و دیموکراتی دەپارێزن و بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و ئازایەتییەوە درێژە بە کاروانی میدیایی خۆیان دەدەن و لە گەڤ و هەڕەشە ناترسن و بە دڵنیاییەوە ڕێی ڕاستی ڕاگەیاندنی پەیامداری کوردستان و دیموکراتی دەمێننەوە. ئەندامانی مەکتەبیش کە ئامادەی دیدارەکە بوون پشتیوانی خۆیان بۆ کار و خزمەتی لەمەودوای هەڤاڵ ڤگێر دەربڕی و ئامادەی هاوکاریکردنی بوون بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا. شایەنی باسە ڤگێر نهێلی کە لە ڕادیۆی بادینان بەرنامەی هەبوو ماوەیەکە بە بیانووی جۆراوجۆر و ڕەخنەوە ئاساییشی #دهۆک# چەند جارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و دەیانەوێت دەستگیری بکەن، بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 492 ganger