بوو بە مارەکەی شێخ هۆمەر و لە ملی ئاڵا.
لەم بارەیەوە پێشوان دەڵێن: مارێک دەچێتە ناو دەوەنێکەوە، یەکێک ئاگر دەنێ بەدەوەنەکەوە، شێخ هۆمەر دێت داردەستەکەی بۆ مارەکە ڕەتدەکات، بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات، کەچی مارەکە دەئاڵێتە ملی شێخ هۆمەر و لێی نابێتەوە، شێخ هەرچێ دەکات نایەتەخوار پاشان دەچێ بۆ لای چەند کەسێک شەرعیان بکەن، هەموویان لەسەر ئەوە ڕێکن کە دەبێت مارەک لە ملی بێتەخوار بەڵام مارەکە بە قسەیان ناکات و لە ملی شێخ نایەتەخوار پاشان شێخ دەچێ بۆ لای ڕێوی شەرعیان بکات، ڕێوی بە مار دەڵێت: هەتا لە ملی شێخ هۆمەر نەیەیتەخوار شەرعتان ناکەم، کاتێک مارەکە لە ملی دێتەخوار، بە دار سەری پاندەکاتەوە ئینجا دەڵێت: (شەرعی مار بە دار) واتە: ستەمکار دەبێت وەک مار سەری پانبکرێتەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 357 ganger