دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ گەیاندنی هاوکاری بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا تیمێکی فریاگوزاری و هاوکاری گەیاندە تورکیا ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا سوپاسی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری خۆیدا لە (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و هەژماری فەرمیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و هەژماری فەرمیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تاگ کردووە و لەسەری نووسیوە: سوپاس بۆ هاوکارییت برام مەسرور، پێزانینی زۆرمان هەیە.
جێی باسە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دوای ماوەیەکی کورت لە ڕوودانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی باکووری کوردستان، ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا و #سووریا#، هاوکاری و تیمی فریاکەوتنیان بەرەو سنوورەکانی تورکیا و سووریا بەڕێکرد، ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەرییان بینی لە بەهاناوەچوونی قوربانییان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 571 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!