$بافڵ تاڵەبانی: شێرکۆ شوانی و حسێن مەنسوور دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگەیە$
#بافڵ تاڵەبانی# لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: ئەمڕۆ #31-01-2023# بە ئەوپەڕی ڕێز و وەفاداریمانەوە یادی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی قارەمانی هێزی پێشمەرگە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (لیوا #حسێن مەنسوور# و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی) دەکەینەوە. دەشڵێت، گەڕانەوەمان بۆ ڕابردووی نزیک و ڕووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرمان دەهێنێتەوە یاد کە ئەویش وەستانەوەی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتییە بەرانبەر مردن و بەخشینی ڕووبارێک خوێنە لەپێناو خاکی کوردستان. لە بەشێکی تری پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی هاتووە، شەهید حسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی کە لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی. لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە، دروود بۆ ڕۆحی شەهیدان و سەرفرازی بۆ کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەیان. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 352 ganger