لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری پزیشکیی (JAMA Network Open) دا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ئەوانەی لەپێش تەمەنی 35 ساڵی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، دوای ماوەیەکی دیاریکراو تێکرای گیانلەدەستدانیان هاوشێوەی ئەو کەسانەیە کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە.
لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی بۆ دەرکەوتووە کە ئەوانەی لە قۆناغێکی درەنگتری تەمەنیاندا وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، باشوونێکی بەرچاو لە تەندرووستییاندا ڕوویداوە، بەڵام تێکڕای گیان لەدەستدانیان لەو کەسانە زیاتر بووە کە لەپێش تەمەنی 35 ساڵی وازیان لەو خووە هێناوە.
بۆ نموونە ئەو کەسانەی لە تەمەنی نێوان 35 بۆ 44 ساڵیدا وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، بە بەراورد بەو کەسانەی کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە، ڕێژەی مردنیان بە ڕێژەی 21% زیاترە.
هەروەک ئەوانەی لەنێوان تەمەنی45 بۆ 54 وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، ڕێژەی مردنیان بە ڕێژەی 47% لەوانە زیاتر بووە کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە.
جێگای ئاماژەیە ئەوە سێیەم لێکۆڵینەوەی گەورەیە کە ئاماژە بەوە دەکات، تەمەنی 35 ساڵی نموونەییترین تەمەنە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە تەمەنێکی زووەوە دەستیان بە جگەرەکێشان کردووە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 634 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!